دابەشکردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی لە سلێمانی دەکرێتە كارتی ئه‌لكترۆنی
کوردستان 04:53 PM - 2023-01-24
سلێمانی
بۆ
باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سلێمانی و نه‌هێشتنی
قه‌ره‌باڵغی له‌بانكه‌كان و بنكه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه، له‌مانگی داهاتووه‌وه
خانه‌نشینانی سلێمانی به‌كارتی ئه‌لكترۆنی مووچه وه‌رده‌گرن.
له‌وباره‌یه‌وه
شۆخان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌ڵكه‌ندی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "له‌مانگی داهاتووه‌وه مووچه‌ی
خانه‌نشینی شارستانی له‌ڕێی كارتی ئه‌لكترۆنییه‌وه دابه‌شده‌كرێت".
وتیشی:
"له‌قۆناغی دووه‌می ئه‌م پرۆسه‌یه خانه‌نشینی سه‌ربازیش ده‌گرێته‌وه و ئه‌وانیش
كارتی ئه‌لكترۆنییان بۆ دروستده‌كرێت، واته هه‌موو خانه‌نشینێكی سلێمانی به‌و
كارته مووچه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م
پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی
هه‌رێم له‌سلێمانی سه‌رپێ خراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیستمی ئه‌لیكترۆنی پێدانی
مووچه، كارئاسانییه‌كی زۆر ده‌كات، له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی پێدانی مووچه.
گرنگترین
سووده‌كانی..
٭ خێرا كردنی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن مووچه و نه‌هێشتنی سه‌ره‌ی دوورودرێژی
به‌رده‌م بانكه‌كان.
٭ نه‌هێشتنی ڕۆتیناتی وه‌رگرتنی مووچه.
٭ خانه‌نشین له نزیكترین
بنكه‌ی دابه‌شكردن مووچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، پابه‌ند ناكرێت به‌یه‌ك بنكه‌ی دابه‌شكردن.
٭ به‌ستنه‌وه‌ی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به دۆزی خانه‌نشینان
به‌مه‌به‌ستی كار ئاسانیكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له‌سه‌ر خانه‌نشینان.
٭ ئاگادار كردنه‌وه‌ی خانه‌نشینان له‌كاتی پێدانی مووچه له‌ڕیگه‌ی
نامه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
٭ چاودێری كردنی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌ڕووی ژمێریارییه‌وه
سات به سات بۆ ده‌رخستنی بڕو و ڕێژه‌ی دابه‌شكردن به‌پێی بنكه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

