هاوخەمییەکان بۆ کۆچیدوایی عەتییە سلێمان
ی ن ک 11:55 AM - 2023-01-25
PUKMEDIA
خاتوو عەتییە سلێمان
هاوخەمی و پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی خاتوو عەتییە خوشکی خاتوو کافییە سلێمان سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان، کە ئەمڕۆ چوار شەممە کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەکان:
بافڵ تاڵەبانی: هاوخەمی خاتوو کافییە سلێمانین
بەڕێز خاتوو کافیە سلێمان
سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عەتیە سلێمان)، خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت .
دڵسۆزت
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ خاتوو كافیە سلێمان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی خاتوو عەتیە سلێمان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خاتوو كافیە سلێمان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز خاتوو كافیە سلێمان
سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان
دڵگرانین بە كۆچی دوایی خاتوو (عەتیە سلێمان)ی خوشكی بەڕێزتان، بۆ ئەم خەم و كۆستە، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین سەبوری و ئارامی هەموو لایەك بدات و كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شادبكات.
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
پرسەنامەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بۆ خاتوو کافییە
کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ کافیە سلێمان دەکات
خوشکی گەورەو بەڕێزم: کافیە سلێمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عەتیە سلێمان) خوشکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی: عەتییە سڵێمان لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر بوو
بەڕێزان خاتوو کافیە سڵێمان و کاک محەممەد سڵێمان
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (عەتییە سڵێمان)ی خوشکی بەڕێزتان نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو دیاری کوردستانە کە چەندین قوربانییان لەپێناویدا داوە و هەموو کات رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پرسە نیشتمانییەکاندا. بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پرسەنامەی د. محەمەد سابیر بۆ خاتوو کافییە سلێمان
بەڕێز/ تێکۆشەر خاتوو كافیە سلێمان
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
بۆ كۆچی دوایی خاتوو ( عەتیە سلێمان)ی خوشكی بەڕێزتان، لە ناخەوە پرسەو هاوخەمیی خۆمان بەئێوەو خانەوادەی بەڕێزتان و خزمان رادەگەیەنین، لەخودای گەورەو میهرەبان داواكارین رۆحی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات و ئارامی و سەبوری بەئێوەو خانەوادەكەتان ببەخشێت.
باڵیۆز د.محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

