خانمی یەكەمی عیراق: میدیاكاران لە ململانێی سیاسیی بەدوور بن
ی ن ک 04:55 PM - 2023-01-25
نووسینگەی خانمی یەكەمی عیراق
خانمی یەكەمی عیراق لەگەڵ سەرنووسەر و بەڕێوەبەری كەناڵ و میدیكاران
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق رایدەگەیەنێت: "بێلایەنی و راستگۆیی و سەرچاوە، بۆ كاری میدیایی و رۆژنامەنووسان گرنگە، پێویستە میدیا و میدیاكار لە ململانێ سیاسییەكان بەدوور بن".
خانمی یەكەمی عیراق لە هۆڵی خاك لەگەڵ ژمارەیەك سەرنووسەر و بەڕێوەبەری كەناڵی راگەیاندن و میدیكار لە سلێمانی كۆبووە و تێدا باس و خواسی ئازادی رۆژنامەنوسیی و كاركردنی میدیای سەنگین و پرۆفیشناڵ و بەربەست و ئاستەنگەكان خرایەڕوو، تەئكیدی لەوەكرایەوە كە كاری هەمووانە رێز لە ئازادی و پیشەی رۆژنامەنووسی بگیرێت.
خانمی یەكەمی عیراق، رۆڵی رۆژنامەنووس و میدكارانی بەگرنگزانی لە گەیاندنی راستی و دروستی زانیارییەكان و وتی: "هەقە رۆژنامەنووس و كەناڵەكان راستگۆبن لە گەیاندنی زانیاری و هەواڵەكان و پشت بەڕاستی و سەرچاوەی باوەڕپێكراو ببەستن" وتیشی: "بۆ میدیای سەنگین و پڕۆفیشناڵ گرنگە لە ململانێی سیاسییەكان بەدووربن و بێلایەن بن، متمانەی خۆیان بەتەواوی بپارێزن، بەوپێیەی كێشە و ململانێ سیاسییەكان كۆتاییان دێت، بەڵام باجی هەڵەكان بۆ میدیا و راگەیاندن دەمێنێتەوە".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چەند نموونەیەكی لەسەر هەڵە و لایەنداری و بێسەرچاوەیی خستەڕوو، وتی: "سەرچاوەی نادیاری هەواڵ خراپە و زیانی بۆ متمانە و راستگۆیی هەیە و ناكرێت گرنگی كاریی میدیایی بەهەند وەرنەگیرێت وەك پیشەیەكی كاریگەر و بوارێكی گرنگ كە ئەوەش پێویستی بە بەرپرسیارێتییە".
سەبارەت بە ئازادی كاری رۆژنامەنووسی، خانمی یەكەمی عیراق، تەواوی پشتیوانی خۆی دووپاتكردەوە كە پێویستە ئازادی كاری رۆژنامەنووسی بێ كۆسپ بێت و فراوانیش بێت و سەرچاوەكانی زانیاری بەردەست بن و رایگەیاند: "پشتیوانی لە هەر پڕۆژەیەكی یاسایی دەكەین كە ئازادی كاركردن بۆ میدیاكاران لە هەرێمی كوردستان فراوانتر بكات و زانیارییەكان بخاتە بەردەستیان". بەپێویستیشی زانی:" سایت و پەیجەكانیش ببنە سەرچاوەی راستی و دروستی گەیاندنی زانیاریی نەك چەواشەكاری و تۆمەتهەڵبەستن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

