هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی خاتوو حاجی خەج حامد
ی ن ک 01:52 PM - 2023-01-26
PUKMEDIA
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی خاتوو حاجی خەج حامد
بۆ كۆچی دوایی خاتوو حاجی خەج حامد، دایكی شەهید سەڵاح دیلمانی، ژمارەیەك پرسەنامە ئاڕاستەی هەڤاڵ هێرش سەڵاح دیلمانی و خانەوادەی شەهید سەڵاح دیلمانی كراون.
دەقی پرسەنامەكان:
کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی شەهید سڵاح دیلمانی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری کوێخا ئیبراهیمی دیلمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی خەج) هاوسەری کەسایەتی دیارو تێکۆشەری کۆچکردوو (کوێخا ئیبراهیمی دیلمان) و دایکی شەهیدی فەرماندە (سڵاح دیلمانی و شەهید مەجید دیلمانی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (حاجی خەج حامد)ەوە، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حاجی خەج حامد
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حاجی خەج حامد)م بیست.
کۆچکردوو لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و قوربانیدەری رێگای کوردایەتی و خێزانی کوێخا حاجی ئیبراهیم دیلمانی و دایکی شەهیدی نەمر سەڵاح دیلمانی بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ئێوەو هەموو خزمانی دەكەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەكمان ببەخشێت و ئەمەش دوا كۆستی کەسوکارو خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
هاوخەمی مەكتەبی رێكخستن بۆ كۆچی دوایی حاجی خەج حامد
هەڤاڵ هێرش سەڵاح دیلمانی خانەوادەی خوالێخۆشبوو شەهید سەڵاح دیلمانی
دڵگران و خەمبارین بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوای خوالێخۆشبوو (حاجی خەج حامد) دایكی شەهید سەڵاح دیلمانی و نەنكی هەڤاڵ هێرش سەڵاح دیلمانی ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری لەمەكتەبەكەمان بەم بۆنە خەمبارەوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبی رێكخستنەوە پرسەوسەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین خوازیارین دواكۆستی ئەم خانەوادە بەڕێزە بێت و رۆحی خوالێخۆشبووش بەبەهەشتی بەرین شادبكات.
و یەزدانی مەزن. سەبوری وئارامی بەخانەواەدكەی ببەخشێت
اناللە واناالیەراجعون
مەكتەبی رێكخستنی
یەكێتیی نیشمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

