سەرۆک کۆمار پێشوازی لە میری ئێزیدییەکان دەکات
عیراق 10:43 PM - 2023-01-26
PUKMEDIA
سەرۆک کۆمار لە بەغدا پێشوازی لە میری ئێزیدیان و وەفدی هاوڕێی دەکات
سەرۆک
کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە حازم تەحسین بەگ میری
ئێزیدیان لە عیراق و جیهان و وەفدی هاوڕێی کە پێکهاتبون لە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتیی
کۆمەڵایەتی و ئاینیی و کەسایەتی دیاری کۆمەڵی ئێزیدی.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا: "ئێزیدییەکان
لە پێکهاتە رەسەنەکانن کە قوربانیی گەورەیان داوە لە جەنگی دژ بە چەتەکانی داعش، هەروەها
رووبەرووی تاوان و تیرۆر و تۆقاندن بونەتەوە هەر لە تاوانی کوشتن و ئاوارەبوون و
رفاندن، کە ئێستا کاتی ئەوە هاتوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت
و چاودێری بکرێن و گرنگی بە هاونیشتمانیانی ئەم پێکهاتە نیشتمانییە بدرێت".
سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە: "ئەو تاوانە نامرۆڤانە کاریگەری زۆری لێکردوە کە لەلایەن داعشی تیرۆریستی دەرهەق بە هاونیشتمانیانی بێ دیفاعی ئێزیدیی کراوە، هەروەها هاوشێوەی ئەو تاوانە دڕندانەی بەسەر شاری هەڵەبجەدا هات لە سەردەمی حوکمی ڕژێمی دیکتاتۆریدا، رایگەیاند هەموان پشتیوانی دۆزی رەوای ئێزیدییەکان دەکەن بۆ پشتیوانی و سەرپێخستنەوەیان لە کارەساتانەی بەسەریان هاتوە".
سەرۆک کۆمار ستایشی پەرلەمانی ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی کرد کە تاوانی داعش بەرامبەر گەلی ئێزیدیمان وەک تاوانی جینۆساید ناساند، ستایشی هەڵوێستی جوامێرانەی کردن.
سەرۆک کۆمار داوایکرد هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەهێزتر بکرێن بۆ دەستنیشانکردنی چارەنووسی رفێنراو ونبوانی ئێزدی، هەروەها چارەسەرکردنی ئەم مەسەلەیە لە رێگەی هەوڵی کۆمەڵایەتی و قانونی.
سەرۆک لەتیف جەمال رەشید جەختیکردەوە لە سەر پێویستی پەلەکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆیان لە پێناو کۆتاییهێنان بە دۆخی ژیانیان و چۆڵکردنی کەمپەکان و ئاوەدانکردنەوەی شاری شنگال لە زوترین کاتدا، ئاماژەی بەوەشکرد کە داوای لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری کۆچ و کۆچبەران کردوە هەوڵی زیاتر لەو بارەیەوە بدات، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکانی شنگال دەست بکەنەوە بە کارکردن.
لە بەرامبەردا بەڕێز حازم تەحسین بەگ جەختیکردەوە لە پابەندبوونی ئێزیدییەکان لە عێراق بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان و پێداگرییان لەسەر پتەوکردنی یەکڕیزی نێوان پێکهاتەی عێراق، بە شێوەیەک کە یەکگرتوویی و پەیوەندی نێوان عێراقییەکان پتەوتر بکات و ئاشتی و ئاسایشی مەدەنی بپارێزێت.
سەرۆکی وەفدەکە سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک کۆماری
کرد کە بەرپرسیارێتی داکۆکی لە مافەکانی ئێزیدییەکانی گرتۆتە ئەستۆ و پارێزەر و بەدیهێنەری
داواکارییەکانیان بێت بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی شاری شنگال و پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاری پێویست بۆ خەڵکی شارەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

