بە هەوڵی یەكێتی لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەستبەكار دەبێت
ی ن ک 11:51 AM - 2023-01-27
هێزی پێشمەرگەی كوردستان
هێزی پێشمەرگەی كوردستان
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئارامی عیراق و ناوچە دابڕێنراوەكان بەردەوامیی هەیە، دەستبەكاربوونی لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقیش هەوڵێكی دیكەی سەرۆكی یەكێتییە".
هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەوڵەكانی یەكێتی بۆ ئارامی عیراق و ناوچە دابڕێندراوەكان بەردەوامی هەیە، سەردانەكەكانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش بۆ بەغدا بەمەبەستی خزمەت و ئارامی زیاترە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق و باشتركردنی بژێوی ژیانیانە".
راشیگەیاند: "هەر لەچوارچێوەی فەراهەمكردنی ئارامی عیراق و بنەبڕكردنی تیرۆر و لەپێناو متمانەدان بە لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پشتیوانی خۆی بۆ سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری عیراق دووپاتكردەوە".
"بە هەوڵە بەردەوامەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەدوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بوودجە دەستبەكاردەبێت" هەرێم كەمال ئاغا وادەڵێت.
ئەمەش لەكاتیكدایە هەفتەی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری عیراق كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

