ئەمریکاو بەریتانیا پشتیوانی لە کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی دەکەن
کوردستان 06:23 PM - 2023-01-28
PUKMEDIA
لۆگۆی کونسوڵخانەی ئەمریکا و بەریتانیا لە هەولێر
کونسوڵخانەکانی ئەمریکا
و بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و بە هەنگاوێکی گرنگی دۆزینەوەی خاڵی
هاوبەشی نێوانیان ناوی دەبەن.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا
له هه‌ولێر، پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شەممە
28-1-2023، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی نێوانیان، له سلێمانی كۆبوونه‌وه.
لەوبارەیەشەوە كونسوڵخانه‌ی
گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له تویته‌ر رایگه‌یاندووە: "پێشوازی له‌م هه‌وڵه‌ی
هاوپه‌یمانانمان له هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین،
كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه.
هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی
ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "یه‌كێتی و پارتی به‌یه‌كه‌وه
ده‌توانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیات بنێن".
دواجار له تویته‌كه‌ی
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێردا هاتووه: "ماڵێكی یه‌كگرتوو، هه‌میشه
سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
هەر لەوبارەیەوە كونسوڵخانەی
گشتی بەریتانیا لە هەولێر لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی لە تویتێکدا
پێشوازی لەكۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەكات.
كونسوڵخانەی بەریتانیا
لەهەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: "كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی یەكەم هەنگاوی
گرنگە بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەبەرژەوەندی هەرێم ".
ئاماژەبەوەشدەکات: "بەپەرۆشەوە
چاوەڕێی ئەوەین كۆبوونەوەكانی داهاتوو ئەنجامی باشیان هەبێت".
ئەمڕۆ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی
مه‌حمود محه‌مه‌د و به یاوه‌ری جه‌عفه‌ر ئیمنیكی و پشتیوان سادق و عه‌لی حسێن و
ئومێد سه‌باح و هێمن هەورامی گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی و له‌لایه‌ن
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی و ئاسۆ مامه‌ند و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ
و ئه‌مین بابه‌شێخ و د. دارا رەشید و د.میران محه‌مه‌د پێشوازییان لێكرا.
لەدوای
کۆبوونەوەکەش هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان
بەوەدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردوو وەفد
ئەنجامبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

