14 حزبی کوردستانی: مادەی140 جێبەجێ بکرێت
کوردستان 08:37 PM - 2023-01-31
PUKMEDIA
14 حزبی کوردستانی: مادەی140 جێبەجێ بکرێت
حزب و لایەنە کوردستانییەکان دۆخی کەرکوک و
ناوچە جێناکۆکەکانیان تاوتوێ دەکەن و جەخت لە یەکڕیزی نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکان
دەکەنەوە، بە جۆرێک کە وەڵام دەرەوەی واقیعی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بێت.
ئەمڕۆ ٣١-١-٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
لە شاری کەرکوک بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، و بە ئامادەبوونی لێپرسراوی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان، کۆبوونەوەی حزب
و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا حزب و لایەنە کوردستانییەکان؛
بە گشتیی دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیان تاوتوێ کرد، و جەختیان لە سەر یەکڕیزی
نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکان کردەوە، بە جۆرێک کە وەڵام دەرەوەی واقیعی ئێستای
کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بێت.
هەروەها تاوتوێی سەرجەم ئەو گیرو گرفتانەش کران
کە لە ئێستادا بوونەتە مایەی نیگەرانی هاووڵاتییان، و لەو رووەوە حزب و لایەنە
کوردستانییەکان تەئکیدیان کردەوە؛ کە لەگەڵ تەواوی داواکاری و خواستەکانی هاووڵاتییان
دایە، و لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوی پراکتیکی دەنێت.
حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک، لە سەر کۆی
پرسەکان هاوڕا بوون، بە ئامانجی چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو گیرو گرفتە ئیداری و ئەمنییانەی
کە رۆژانە رووبەڕووی دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەبێتەوە.
پرسی مافە دەستووری و یاساییەکانی کورد، و کێشەی
زەوی و زارە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران، و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، و رێوشوێنەکانی
جێبەجێکردنی ماددەی (١٤٠) کە لە کارنامەی محەمەد شیاع سودانیدا هاتووە، تەوەری سەرەکی
کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکان بوو.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵی دادگەری
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
ھاوپەیمانی نیشتمانی
سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
پارتی سەوزی کوردستان
پارتی پێشکەوتنخوازی کوردستان
حزبی ئیسلامی عیراق
تەڤگەری ئازادیی
بزووتنەوەی دیمۆکراتیی گەلی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

