سەرۆک بافڵ بۆ بلاسخارت: بۆ هەڵبژاردن تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە
کوردستان 11:17 PM - 2023-02-02
نوسینگەی رۆژژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆک بافڵ بۆ بلاسخارت: بۆ هەڵبژاردن تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردن، ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی كرایەوە.
پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پرۆسەكە یەكێك بوو لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و سەرۆك بافڵ وتی، ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تریش لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لەوادەی خۆیدا، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە، تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و پێکهاتەکان نوێنەرایەتی خۆیان هەڵبژێرن و وەک کارتی فشار بەکارنەهێنرێن. جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەش پەیوەستە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەردەوە لە وادەی دیداریکراوی خۆیدا.
لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو سەرخستنی حكومەتی نوێ و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

