كونسوڵخانەی ئەمریكا: تیمی پارێزەرانی بادینان لە ژێر هەڕەشەی مردندا بوون
کوردستان 09:25 AM - 2023-02-05
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر
خەڵاتكردنی پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان لەلایەن كونسوڵخانەی ئەمریكاوە
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر پیرۆزبایی لە تیمی پارێزەران لە لیژنەی بەرگریكردن لە دەستگیركراوانی بادینان دەكات كە خەڵاتی جیهانی بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ یان وەرگرت لەلایەن نووسینگەی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و كاری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا.
لە پەیجی رەسمی فەیسبوكی خۆی كونسوڵخانەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: "تیمی بەرگریكردنی پارێزەران خزمەتی بریكارەكانیان كرد و برەویان بە سەروەری یاسادا لە ژێر كاریگەری مەترسی زۆری كەسی و پڕۆفیشناڵی لەوانەش ترساندن و هەراسانكردن و هەڕەشەكانی نادیاری مردنیش".
هەروەك دووپاتیدەكاتەوە : "ئامانجمان لە عیراق و ھەرێمی كوردستان هاوكاریكردنی هاوبەشە عیراقییەكانمانە بۆ بەهێزكردنی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە ناویشیاندا دادگاییەكردنێكی دادپەروەرانەیە".
كونسوڵخانەی ئەمریكا بە گەرمی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەك لە (بەشدار حەسەن و ڕێڤینگ یاسین و ڕەمەزان ئەرتیشی و كامەران تەها و شۆڕش كەریم و ڕێباز وسو و كارزان ڕەشید و فەرەیدون فازل لە لیژنەی بەرگریكردن لە گیراوەكانی بادینان) دەكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە.
بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان و شیلادزێ رۆژی 1ی شوباتی ئەمساڵ لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خەڵاتەكەی پێبەخشرا.
ساڵانە دوو كەس ئەو خەڵاتەی وەزارەتی ئەمریكا وەردەگرن، كە یەكێكیان ئەو پارێزەرە كوردە بوو، كە لە ناو زیاتر لە 600 سی ڤی لەسەرتاسەری جیهانەوە هەڵبژێردران كە لەرێی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا بۆ وەزارەتی دەرەوە نێردرابوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

