مەڵبەندی 18ی یەكێتی: پارێزگاری كەركوك بڕیاری نابەجێ دەدات
ی ن ک 08:55 PM - 2023-02-05
مەڵبەندی 18ی یەكێتی
مەڵبەندی 18 ی رێكخستنی رۆژهەڵاتی كەركوك
مەڵبەندی هەژدەی رێكخستنی رۆژهەڵاتی كەركوك، لەبارەی تێكدانی كەركوك بە بەرنامە و بڕیاری دانانی قائیمقامێكی عەرەب بۆ داقوق، پەیامێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "دژ بەیاساكانی دەستور و مافی پێكهاتەكان و تێكدانی باری ئەمنی شارەكە بڕیاری نابەجێ سەبارەت بەدابەشكردنی پۆستی ئیداری و كارگێری شارەكە دەدرێت لەكاتێكدا بەپێی دەستور هیچ هێز و لایەنێك بۆی نییە مافی پێكهاتەیەك پێشێل بكات".
دەقی راگەیەنراوەكە:
راگەیەندراوێك لە مەڵبەندی هەژدەی رێكخستنی رۆژهەڵاتی كەركوكەوە
هاووڵاتیانی شاری كەركوكی
خۆشەویشت
خەڵكی خۆڕاگری شارۆچكەی داقوق
ئاشكرایە كۆمەڵانی خەڵكی عیراق بەهەموو پێكهاتەی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەوە لەماوەی ساڵانی حوكمی دكتاتۆرییەتی بەعسی گۆربەگۆر رووبەڕووی نەهامەتی و چەندین سیاسەتی دژ بەمرۆڤایەتی و نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی بوونەوە. هەر بۆیە بارودۆخی عیراق بەردەوام لە شڵەژان و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ژینگەیەكی كۆمەڵایەتی پڕ كێشەی نێوان پێكهاتەكان بوو بەهۆی خۆسەپاندنی هێزی دەسەڵات و زاڵكردنی پێكهاتەیەك بەسەر پێكهاتەكانی تر. ئەنجامەكەشی پڕۆسەی ئازادی و روخان و لەناوچونی رژێم و دەسپێكردنەوەی قۆناغێكی نوێ بوو لە عیراقێكی فیدراڵی پەرلەمانی كەمافی سەرجەم پێكهاتەكان مسۆگەر بكات .
بەشداریكردنی سەرجەم پێكهاتەكان لەنووسینەوە و دانانی دەستورێك كەمافی گەلانی تیا مسۆگەر كرابێ لەقۆناغێكدا بوو كە وڵات لەبارودۆخێكی دژوار و هەستیاری پاش پرۆسەی ئازادی عیراقدا بوو، پاشان بەزۆرینەی دەنگی هاووڵاتیان پەسەند كرا خۆی لەخۆیدا رەتكردنەوەی هێزی خۆسەپاندنە لەهەر هێز و دەسەڵاتێكەوە بێت.
كەچی تا ئێستاش لەپارێزگای كەركوك بەبەرنامە هەوڵئەدرێت دژ بەیاساكانی دەستور و مافی پێكهاتەكان و تێكدانی باری ئەمنی شارەكە هەڵسوكەوت و بڕیاری نابەجێ ئەدرێ سەبارەت بەدابەشكردنی پۆستی ئیداری و كارگێری شارەكە.
لەكاتێكدا بەپێی دەستورو رێژەی پێكهاتەكان لەدەسەڵاتە خۆجێییەكان پۆستە ئیداری و كارگێرییەكان دابەش ئەكرێت و هیچ هێز و لایەنێك بۆی نییە مافی پێكهاتەیەك پێشێل بكات.
هەر وەك چۆن ئەمڕۆ جگە لە پارێزگایەكی سەپێنراو پۆستی قائیمەقامییەتی داقوقیش بەبڕیارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی عیراق كەبێگومان پارێزگارە سەپێنراوەكەی كەركوكیش رۆڵێكی گەورە و كاریگەری هەبووە لەدەركردنی ئەو بڕیارە بەخشراوە بەكەسێك لەپێكهاتەی عەرەبی كەئەمەش پێچەوانەی یاسای مافی پێكهاتەكانە بێ رەچاوكردنی هاوسەنگی پۆستە ئیداری و كاڕگێڕییەكانی شارەكە.
بۆیە ئێمە وەكو پێكهاتەیەكی گرنگ و سەرەكی شارەكە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەت دەكەینەوە و هەموو رێكارە یاسای و مافی خۆپیشاندان ئەگرینەبەر دژی ئەو بڕیارە داواش لەبەرێز (محمەد شیاع سودانی)سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكەین لەڕوانگەی بەرپرسیارەتی و هەستكردن بەمەترسی كاریگەریی ئەم بڕیارە لەسەر تێكدانی بارودۆخی سیاسی و ئیداری و كۆمەڵایەتی شاری كەركوك .
بەپەلەو دەستەبەجێ ئەو بڕیارە رەتبكاتەوە تاكاردانەوەی خراپی لێ نەكەوتووەتەوە بەپێچەوانەشەوە تێكچونی بارودۆخی ئیداری شاری كەركوك دەخرێتە ئەستۆی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و پارێزگارە سەپێنراوەكەی كەركوك.
لەكۆتاییدا داوامان ئەوەیە كەبڕیارەكان بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت و مافی هەموو پێكهاتەكانی تیا پارێزراو بێت و كارەكانیش لەپێناو ئاشتبوونەوەی گشتی بێت نەك بۆ دروستكردن و كێشەو ململانێ .
هەر شادو سەركەوتوو بن
مەڵبەندی 18 ی رێكخستنی رۆژهەڵاتی كەركوك
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

