كورد و توركمانەكانی داقوق قائیمقامی سەپێندراو رەتدەكەنەوە
کوردستان 11:05 AM - 2023-02-06
PUKMEDIA
قەزای داقوق
دژی بڕیاری سەپاندنی قائیمقامێكی بەڕەگەز عەرەب بۆ قەزای داقوق، كورد و توركمانەكانی قەزاكە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و داوای هەڵەشاندنەوەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكەن، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێت: "ئەو پۆستە پشكی كوردە و هیچ جۆرە سازشێكی لەسەر ناكەین".
بۆ ئەو مەبەستەش فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە پێناو رێگریی لەو بڕیارەو بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی قەزاكە لەگەڵ هاووڵاتیانی داقوق دەستی بە خۆپیشاندان و چالاكی مەدەنی كرد.
لەوبارەیەوە دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوور لە رەچاوكردنی هاوسەنگی نێوان پێكهاتەكان دووبارە پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك، ناوی كەسێكی بەڕەگەز عەرەبی بەرزكردووەتەوە تا بكرێتە قائیمقامی قەزای داقوق، بۆیە ئێمە دژی دەستبكاربوونی ئەو كەسە دەوەستینەوە، ئەو پۆستە پشكی كوردە و هیچ جۆرە سازشێكی لەسەر ناكەین".
راشیگەیاند: "پێویستە سەرۆكوەزیرانی عیراق لە دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركوك رەچاوی هاوسەنگی نێوان پێكهاتەكان بكات، هەربۆیە سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاگادار دەكەینەوە كە فشارەكانمان چڕ دەكەینەوە بۆ راگرتنی دەستبەكاربوونی ئەو كەسە و بەرپرسیارێتی روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو كە ببێتەھۆی تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و نێوانی پێكھاتەكان دەخەینە ئەستۆی سەرۆكوەزیران و پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك"، دیلان غەفور وایوت.
پێشتریش مەڵبەندی هەژدەی رێكخستنی رۆژهەڵاتی كەركوك، لەبارەی تێكدانی كەركوك بە بەرنامە و بڕیاری دانانی قائیمقامێكی عەرەب بۆ داقوق، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "دژ بەیاساكانی دەستور و مافی پێكهاتەكان و تێكدانی باری ئەمنی شارەكە بڕیاری نابەجێ سەبارەت بەدابەشكردنی پۆستی ئیداری و كارگێری شارەكە دەدرێت لەكاتێكدا بەپێی دەستور هیچ هێز و لایەنێك بۆی نییە مافی پێكهاتەیەك پێشێل بكات، داواش لە سەرۆكوەزیران دەكەین بەپەلەو دەستەبەجێ ئەو بڕیارە رەتبكاتەوە تاكاردانەوەی خراپی لێ نەكەوتووەتەوە بەپێچەوانەشەوە تێكچونی بارودۆخی ئیداری شاری كەركوك دەخرێتە ئەستۆی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و پارێزگارە سەپێنراوەكەی كەركوك".
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر بە بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك، قائیمقامێك لە رەگەزی عەرەب بۆ قەزای داقوق دەستنیشانكرا، بەڵام بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و خەڵكی سنوورەكە توانرا ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە و رابگیرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

