وێنەی سەرۆك مام جەلال لە گرنگترین دامەزراوەی هۆڵەندا دادەنرێت
ی ن ک 12:01 PM - 2023-02-06
PUKMEDIA
وێنەی سەرۆك مام جەلال لە گرنگترین دامەزراوەی هۆڵەندا دادەنرێت
وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وێنەیەكی سەرۆك مام جەلال پێشكەش بە دامەزراوەی پڕۆ دەیمۆسی هۆڵەندی دەكات و لەوێ بە پارێزراوی دادەنرێت و دەمێنێتەوە، كە یەكێكە لە ناوەندە گرنگەكانی ئەو وڵاتە و ساڵانە 100 هەزار كەس بەشداری لە پڕۆگرامەندا دەكەن.
وەفدی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری لاهای لە هۆڵەندا كە پێكهاتبوو لە سەركەوت محەمەد غەفوور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی و بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا، لەگەڵ ئێریك ستۆكینك كەسی یەكەم و بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی پڕۆ دەیمۆس (ماڵێك بۆ دیموكراسی و دەوڵەتی یاسا) كۆبوەوە وێنەیەكی سەرۆك مام جەلال پێشكەش بە دامەزراوەكە دەكرا و لە دامەزراوەكەدا پارێزراو دەمێنێتەوە.
دامەزراوە كە لەلایەن حكومەت و پەرلەمانی هۆڵەندا لەڕووی مادی و مەعنەوی هاوكاری دەكرێت و كار لەسەر پڕۆسەی دیموكراسی و دەستور و دادگا و سەروەری یاسا دەكات.
دامەزراوەی پڕۆ دەیمۆس ماڵە دیموكراسيیەكە
دامەزراوەی پڕۆ دەیمۆس، ناوەندێكی پڕ ئامار و داتا و زانیارییە، كار لەسەر هاووڵاتیبوون و سەروەری یاسا و دیموكراسی دەكات. بارەگای سەرەكی رێكخراوەكە دەكەوێتە بەرامبەر بینێنهۆف (پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران) لە شاری لاهای.
پڕۆ دەیمۆس 'یاساكانی دیموكراسی و سەروەری یاسا روون دەكاتەوە و نیشانی دەدات كە خۆت دەتوانیت چی بكەیت؟ بۆ ئەوەی كاریگەری دروست بكەیت لە ئاستەكانی شارەوانی، بۆردی ئاو، پارێزگا، وڵات و هەروەها لە ئەوروپا'. یەكێك لە ئامانجەكانی پڕۆدیمۆس ئاشناكردنی زۆر كەس و قوتابخانەكانە بە سیاسەت و كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران. رێكخراوەكە لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە و سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی نییە.
100 هەزار كەس بەشداری پڕۆگرامەكان دەكەن
پڕۆ دەیمۆس زیاتر گرنگی بە پەرەپێدان و جێبەجێكردنی بەرنامە پەروەردەییەكان دەدات سەبارەت بە دیموكراسی و سەروەری یاسا بۆ خوێندكاران. بەشێكی هەمیشەیی لە بەرنامە پەروەردەییەكان لە لاهای سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانە. ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار كەس بەشداری لە پڕۆگرامەكان دەكەن. جگە لە بەرنامەكان، پڕۆدیمۆس پەرە بە كەرەستەی فێركاریش دەدات، زۆرجار وەڵامی ڕووداوە سیاسییەكانی ئێستا دەداتەوە.
خوێندكار و گەنجی هۆڵەندی لەسەرەتای تەمەنیدا ئاشنایان دەكات بە سیستەمی سیاسی و حكومڕانی تەندروست و پێگەی دەسەڵاتەكانیان بۆ شیدەكاتەوە. هاوكات هانی هاووڵاتیان دەدات كە گرنگی بەشداریی سیاسی بدەن لەڕێگای پڕۆسەی دەنگدانەوە. سەرباری ئەوەی دیموكراسی لە وڵاتی هۆڵەندا رەگ و ریشەی هەیە، بەڵام هێشتا كار لەسەر پاراستنی دەكرێت و خەباتی مەدەنی بۆ دەكرێت. ئەم دامەزراوەیەش سیستەمی شیكاریی و شێوازی ناساندنی پڕۆسە سییاسییەكان بەگشتی دەپارێزێت و لەگەڵ سەردەمەكەش دەیانگونجێت.
خول و دیبەیت بۆ گەورەكان
پڕۆ دەیمۆس ساڵانە جارێك لەرێی كۆمەڵەی مامۆستایانی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی هۆڵەندی كۆنفڕانسی پیشەیی بۆ مامۆستایانی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی و رەگەزنامە و بابەتەكانی هاوشێوە رێكدەخات.
پڕۆ دەیمۆس دیبەیت و خول بۆ بۆ گەورەكان رێكدەخات (بەزۆری لەلایەن شارەوانییەكان و پارێزگاكان و دەستەی ئاوەوە راسپێردراون)، بۆ نموونە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە ڕووی سیاسییەوە چالاك بن. لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا، پڕۆدیمۆس مادەی زانیاری پێشكەش دەكات، وەك ڕۆژنامەیەكی هەڵبژاردن بە زمانی ئاسایی و ماڵپەڕێك بۆ ئەو كەسانەی كە كەمئەندامی هزری سووكیان هەیە.
گەشتیارانیش دەتوانن گەشتی رێنمایی كراوە رێگای سەنتەری میوانانی پڕۆدیمۆسەوە بەدەستبهێنن. پاشان دەتوانن سەردانی ئەنجومەنی پیران، ئەنجومەنی نوێنەران و یان ریدەرزاڵ بكەن. هەروەها لە سەنتەری سەردانكەران پێشانگایەك هەیە و وێنە و پۆستەر و كەرەستەی مێژووی پەیوەندیدار بە سیاسی و حكومڕانی تیادا نمایش دەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

