هاوسۆزییەکان بۆ کارەساتبارانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا
کوردستان 12:33 PM - 2023-02-06
PUKMEDIA
هاوسۆزییەکان بۆ کارەساتبارانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦-٢-٢٠٢٣
بوومەلەرزەیەک بەپێوەری رێختەری ٧.٤ چەند شارێکی تورکی و سوریای هەژاند و
بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا
ژمارەیەک هاوسۆزی و هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی کارەساتبارانی رووداوەکە کران کە
ئەمانەی خوارەوە دەقەکانیانە.
سەرۆك بافڵ: هاوخەمی
رووداوەكەی توركیا و سوریاین
قوباد تاڵەبانی: هاوخەمی
ئازیزانمانین لە توركیا و سوریا
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق: بەهانای
خەڵکی لێقەوماوی رۆژئاوا و باکوری کوردستانەوە بچن
بەهۆی رووداوی سروشتی بوومەلەرزەوە، لە وڵاتانی تورکیا و
سوریا زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەتی ناوچەکانی باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای
کوردستان، کە دەیان هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو دەیانی تریش برینداربوون و سەدان
هاوڵاتی تریش بێ ماڵ و حاڵ بوون و دەیان خانوو و باڵەخانەش رووخاون.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەخەم و
پەژارەیەکی زۆرەوە، هاوخەمیی خۆی دەگەیەنێتە قوربانیەکان و لەخوای گەورەش دەپارێتەوە
کە شیفای بریندارەکان بدات.
داوا لە حکومەتی عێراقی فیدرال و حکومەتی هەرێمی
کوردستان و هەموو وڵاتانی دۆست و ئاژانس و رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتیەکان دەکەین
بەهانای خەڵکی لێقەوماوی رۆژئاوا و باکوری کوردستانەوە بچن و ئەرکی مرۆڤدۆستی خۆیان
بەجێبگەیەنن.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
د. محەمەد سابیر: هاوسۆز و ماتەمی سوریا و تورکیاین
لە پەیامێکدا باڵيۆز دکتۆر محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی هاوخەمی خۆی بۆ کەس و کاری قوربانیانی کارەساتی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و سوریا و باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا رادەگەیەنێت..
لە پەیامەکەدا هاتوە “هاوخەمی و ماتەمی خۆمان رادەگەیەنین؛ بۆ کەسوکارو خێزانی ئەو کەسانەی کە لە کارەساتی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە باکور و رۆژئاوای کوردستان و سوریا و باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا بونە قوربانی و ئازیزانی خۆیان لەدەستدا و برینداربون و بەشێکی زۆریان ماڵ و شوێنی حەوانەوەیان لێ خاپور بوو.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارین؛ کە شیفای هەرچی زووی بریندارەکان بدات و قوربانیانیش بەر رەحمەتی خۆی بخات، هاوسۆزی ماتەم و پەژارەش بۆ کەس و کاری قوربانیان دەنێرین”.
باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
گەلاوێژ خان: بە خەمێكی زۆرەوە بەشداری كۆڤان و پەژارەی كەس و كاری قوربانیەكانم
هەواڵی دڵتەزێنی كارەساتەكەی بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەمە، كەژمارەیەكی زۆر قوربانی لێكەوتەوە لە ناخەوە دڵتەنگی كردم.
كارەساتی بوومەلەرزەكەی باكوری كوردستان و توركیاو ڕۆژئافاو سوریا كەبەداخەوە سەدان كوژراوو برینداری لە خەڵكی مەدەنی لێكەوتەوە، كارەساتێكی قورس و كاریگەرە بەتایبەت كەتادێت ژمارەی قوربانیەكانی لەزیادبوندایەو ئاسەوارێكی ترسناك بەدوای خوێدا جێهیشتووە.
بە خەمێكی زۆرەوە و لە قوڵایی دڵەوە بە شداری كۆڤان و پەژارەی كەس و كاری قوربانیەكانم لەیەزدانی مەزن داواكارم قوربانیەكان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و شیفای خێراش بۆ بریندارەكان بنێرێت.
لە كارەساتی وا گەورەدا تەنیا خودای مەزن دەتوانێت ڕەحم و سەبوری خۆی بە هەمووان بدات.
گەلاوێژ
#لەگەڵئێوەین
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

