سەرۆککۆمار: سەقامگیری بە ئاشتی بچەسپێندرێت
عیراق 10:27 PM - 2023-02-06
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید وە سێرگی لاڤرۆڤ
سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە و وتووێژی بنیاتنەرەوە.
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ، رۆژی دووشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و وەفدی یاوەری.
لە میانەی دیدارەکەدا ، هەردوولا باسیان لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاسۆی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست کرد، هاوکات لەگەڵ خستنەرووی پێشهاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کە سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەو بوارانەی کە ستراتیژی و ژیاری و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە و گفتوگۆی بنیاتنەر.
سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەیکرد بە گرنگی پێشخستنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاماژەیکرد بە پێویستی هەماهەنگی و ڕاوێژ سەبارەت بەو بابەتانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا.
سەرۆک کۆمار هەڵوێستەکانی ڕووسیا بۆ پشتیوانی لە عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی بەرز نرخاند و لەم چوارچێوەیەدا جەختیکردەوە لە پەیوەندیی لە مێژینەی هەر دوو وڵات.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عێراقیەکان لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا تووشی شەڕ و توندوتیژی بوون و لە ئێستادا دۆخەکە لە هەمو شارەکانی عێراق ئۆقرە و سەقامگیرە، جەختیشی کردەوە کە پاڵپشتی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ حکومەت بەهێزە لە هەوڵەکانیدا بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری.
سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید دوپاتی کردەوە کە عێراق هەوڵدەدات پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان دروست بکات بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەش بەدەستبهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بەرنامەی حکومەت هاندەری دروستکردنی پردی هاریکاری و پەیوەندییە لەگەڵ هەموو لایەکدا.
لە بەرامبەردا سێرگی لاڤرۆڤ پێگەی عێراقی بە گرنگ دانا کە داوای گفتوگۆ و دوورکەوتنەوە دەکات لە قەیران و هەروەها گرنگیدان بە بژاردەکانی ئاشتی لە جیاتی ئاڵۆزی.
هاوکات وەزیر پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات کردەوە، و ویستی جددی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی چوارچێوەی هاریکاری لە بوارەکانی ئابووری و سەربازی و سەرپێخستنەوەی ژێرخانی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

