ئاسایشی سلێمانی گروپێکی تیرۆریستی دەستگیردەکات
کوردستان 11:26 AM - 2023-02-07
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
ئاسایشی سلێمانی گروپێکی تیرۆریستی دەستگیردەکات
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکیە تاقمێکی تیرۆریستی دەستگیر دەکات کە ئەندامەکانیان پێکهاتبوون لە هەشت تۆمەتبار .
پشت بەستوو بەزانیارییە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوونی ورد ، زانیاری بەدەست هات لەسەر بوونی تاقمێکی تیرۆریستی کە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشارداوە و هەڵهاتوون لە یاسا .
دوای رەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەست کەوت و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی ٥ ی ٢ ی ٢٠٢٣ لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، (٨)تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق بە پێی مادەی (٢) تیرۆر دەستگیرکران .
پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت تۆمەتبارە دەستگیراوەکان پێشینەی کاری تاوانکاری و تیرۆریان هەبووە و بەشداربوون لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی و شەهیدکردنی هاوڵاتی و کارمەندانی هێزەئەمنییەکانی عێراق بە ناوەکانی ( ثامر صالح عبداللە/پۆلیس ، ناجي حمید صحن/پۆلیس ، فۇاد خلف احمد/صحوە ، ثامر حمد صحن/ صحوە )
هەر بەپێی دانپێدانانی تۆمەتباران
١-(ص، ح ، م)
٢-(ص ، م ، م )
٣-(م ، ص ، م )
٤-(س ، ص ، م)
٥-(ع ، ص ، م )
٦-(ص ، ص ، م )
٧-(ر ، ح ، م )
٨-(ط ، ص ، م )
لەساڵی (٢٠٠٤) پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردوەو بەشداربوون لە ئەنجام دانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوەو دەبنە چەکدارو لەدەروەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژە بە کارە تیرۆریستییەکانیان ئەدەن دواتر بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی خوازراو ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە دێنە سنوری تەکیە و بازیان نیشتەجێ دەبن .
سەرجەم دەستگیراوەکانیش رووبەڕووی دادگا کرانەوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

