هۆزان عەفرینی: کوردانی رۆژئاوا لە بارودۆخێکی خراپدان
کوردستان 04:12 PM - 2023-02-07
دامەزراوەی میدیایی کوردسات
کەمپینی هاوکاری بۆ بوومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان
سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی رۆژئاوا باس لە بارودۆخی ئەو ناوچانە دەکات کە تیایدا بومەلەرزە روویداوە و دەڵێت، "کوردانی رۆژئاوا لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان و داوادەکەم هاوکارییان پێبگەیەنن تا بتوانین پێکەوە یارمەتیدەریان بین".
هۆزان عەفرینی سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی
رۆژئاوا بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"دەستخۆشی لە شاری سلێمانی و کەناڵی کوردسات دەکەین بۆ ئەم هەڵمەتەی لەپێناو
خزمەتی کوردانی باکور و رۆژئاوا دەستیان پێکردووە".
وتیشی: "کوردانی رۆژئاوا بەتایبەت
ئەو ناوچانەی کە بومەلەرزەکە زیانی پێگەیاندوون لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان و
چەندین کەس تا ئێستا لەژێر دار و بەردوی باڵەخانە روخاوەکاندا ماونەتەوە و هیچ
وڵات و لایەنێک ئاوڕی لێنەداونەوەتەوە، لێرەوە داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارانی
ئەم کەمپینە دەکەم کە هاوکارییەکانیان بگەیەننە کوردانی رۆژئاوا تا بتوانین پێکەوە
هاوکاریان بین و بەهانایانەوە بچین".
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرلەبەیانی دوێنێ دوو شەممە 6-2-2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر، چەند شارێکی باکور و رۆژئاوای کوردستانی هەژاند و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

