لە سلێمانی کەمپینی هاوخەمتانین بۆ باکور و رۆژئاوا بەردەوامە
کوردستان 11:20 AM - 2023-02-08
PUKMEDIA
لە سلێمانی کەمپینی هاوخەمتانین بۆ باکور و رۆژئاوا بەردەوامە
کەمپینی هاوخەمتانین کەلە سلیمانی راگەیەندرا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزە گەورە و یەک لەدوای یەکەکانی سوریا و تورکیا بەردەوامە و هەڵەمەتەکە فراوانتر کراوەو لە سلێمانی و رانیە و کەلار و چەمچەماڵ و زانکۆی راپەڕین بەردەوامی پێدەدرێت.
دوێنێ سی شەممە 7-2-2023 لە شاری سلێمانی کەمپینی هاوخەمتانین لەلایەن دەزگای میدیایی کوردسات بەهەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە و منداڵپارێزی کوردستان و رێکخراوی هۆڕایزن بۆ هاوکاریکردن و گەیاندنی کۆمەک بۆ کارەساتی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش هەڵمەتەکە بەردەوامە و هاوڵاتیان و خێرخوازان و کەسایەتییەکان بەرێژەیەکی بەرچاو بەدەم هەڵمەتەکەوە چون و هاوکارییەکانیان دەگەیەنن.
هاوکات لە کەمپینەکەدا داوا لە خێرخوازان دەکریت کە زۆرترین پێداویستی وەک ( پارە-بەتانی-خێمە-راخەر-کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت-دارشەق-جلوبەرگ-پێداویستی پزیشکە سەرەتایی) پێشکەشی کەمپینەکە بکەن.
سەرلەبەیانی رۆژی 6-2-2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر، چەند شارێکی تورکیا و سوریای هەژاند و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە، کە بەپێی تازەترین ئامار ژمارەی قوربانییەکان لە تورکیا و سوریا گەیشتووەتە 6 هەزار و 957 گیانلەدەستداون و 38 هەزار و 224 بریندار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

