سەرۆك بافڵ: بەڕێزەوە یادی شەهیدان شەوكەتی حاجی موشیر و حیكمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفور دەكەینەوە
ی ن ک 05:58 PM - 2023-02-08
PUKMEDIA
شەهیدان شەوكەتی حاجی موشیر و حیكمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفور
لەیادی 20 ساڵەی شەهیدبوونی سەركردەی تێكۆشەر شەوكەتی حاجی موشیر و هەردوو فەرماندە (حیكمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفوور سلێمان)دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "لەم رۆژەدا بەڵێن بۆ رۆحی شەهیدان دووپاتدەكەینەوە كە هەمیشە پارێزەری ئارامی و ئاسایشی خاكە خۆشەویستەكەمان دەبین".
دەقی پەیامەكە:
لە بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەركردەی تێكۆشەر كاك شەوكەتی حاجی موشیر و هەردوو فەرماندە (حیكمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفوور سلێمان)دا، بەڕێزەوە یادی جوامێری و قارەمانێتی ئەو رۆڵە بەئەمەكانەی نیشتمان دەكەینەوە.
كاك شەوكەت نموونەی شۆڕشگێڕی دڵسۆز و وەفاداری كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بەو ئازایەتی و نەبەردییەی لە بەرەی پێشەوەی شەڕەكاندا تۆماریكردبوو، ببووە جێگەی متمانەی سەرۆك مام جەلال. ئەو فەرماندەیەك بوو كە هەرگیز لە بەرپرسیارێتی راینەدەكرد و بە ئەوپەڕی ورەوە رووبەڕووی مەترسییەكان دەبووەوە و دواجار هەر لەوپێناوەشدا گیانی پیرۆزی بە كوردستان و خەڵكەكەی بەخشی.
ئەمڕۆ لەم یادە شكۆدارەدا بەڵێن بۆ رۆحی شەهیدان و خەڵكە خۆشەویستەكەمان دووپاتدەكەینەوە كە بۆ هەمیشە پارێزەری ئارامی و ئاسایشی خاكە خۆشەویستەكەمان دەبین و رێگە بەهیچ كەسێكیش نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵكەكەمان تێكبدات.
دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی بۆ خانەوادە خۆڕاگرەكانیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

