ئامارەكانی كەمپینی هاوخەمتانین لە سلێمانی
کوردستان 08:02 PM - 2023-02-08
PUKMEDIA
وێنەی بومەلەرزەكە و كەمپەینی هاوخەمیتان
هاوكارییەكانی كەمپینی هاوخەمتانین كە لەلایەن دەزگا میدیایی كوردسات و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكەوە لە سلێمانی راگەیەندراوە بەردەوامە و هاووڵاتیان دەتوانن لەرێی ژمارە تەلەفۆنی 07501194074 هاوكارییەكانیان بە FastPay، بگەیەننە كەمپینەكە.
بەپێی نوێترین ئامار، ئەمڕۆ كە دووەم رۆژی كەمپینی هاوخەمیتان بوو لە سلێمانی، تا ئێستا 51 ملیۆن دیناری عیراقی و 3850 دۆلاری ئەمریكی و 200 پاوەن بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان كۆكراونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەكە 48 ئامێری گەرمكەرەوە، 32 پارچە كەلوپەلی خاوەن پێداویستی، 4 خێمە، 8300 پارچە پێداویستی پزیشكی، 37 پارچە یاری منداڵان، 3908 كگم خۆراك، 4429 بەتانی و راخەر، 5996 پارچە جلوبەرگ، 454 پارچە پێداویستی منداڵان، 609 قوتو و پارچە شیر بۆ زیانلێكەوتنوان كۆكراونەتەوە.
ژمارەی قوربانیانی روداوی بومەلەرزەكە سات لەدوای سات لە زیادبووندایە و تا ئەم ساتە ژمارەی گیانلەدەستدان لە توركیا و باكوری كوردستان گەیشتووەتە 9 هەزار و 57 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 52 هەزار و 979 كەس.
هاوكات گیانلەدەستدان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا گەیشتووەتە 2 هەزار و 751 كەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 4 هەزار و 654 كەس.
بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە 6-2-2023، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر، باكوری كوردستان و توركیا و رۆژئاوای كوردستان و سوریای هەژاند، بەپێی دواین ئاماریش جگە لە زیانێكی ماددی زۆر كە بەر ئەو ناوچانە كەوتوون، 65 هەزار و 112 كەس بوونەتە قوربانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

