سەرۆك بافڵ: یەكێتی سازشی لەسەر خاكی كوردستان نەكردووە و نایكات
ی ن ک 10:09 AM - 2023-02-09
PUKMEDIA
موڕافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم
لە یادی 19 یەمین ساڵڕۆژی موڕافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم، سەرۆك بافڵ پەیامێكی بڵاوكردەووە و رایگەیاند: "خەبات و هەوڵدانی لەمێژینەی سەرۆك مام جەلال لەپێناو كەركووك و پاراستنی شوناسی شارەكە دەیسەلمێنێت كە باوەڕی نەگۆڕ و پتەومان سەبارەت بە كوردستانیبوونی كەركووك روونە، هەربۆیە كاراكردنەوەی مادەی 140ـمان لە كارنامەی حكومەتی نوێدا جێگیركرد و هەموو هەوڵێكیشمان لەپێناو جێبەجێكردنیدا دەبێت.
دەقی پەیامەكە:
ئەمڕۆ 19 ساڵ بەسەر مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال بۆ سەلماندنی كوردستانیبوونی كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكان لە ڕێگەی بەڵگەی مێژوویی و یاساییەوە تێدەپەڕێت.
خەبات و هەوڵدانی بێوچان و لەمێژینەی سەرۆك مام جەلال لەپێناو كەركووك و پاراستنی شوناسی شارەكە، نیشاندەری ئەو راستییە حاشاهەڵنەگرەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرگیز سازشی لەسەر خاكی كوردستان نەكردووە و نایكات. باوەڕی نەگۆڕ و پتەوی ئێمە سەبارەت بە كوردستانیبوونی كەركووك روونە، بەڵام تەبایی و پێكەوەژیانی نێوان نەتەوە و كەلتوورە جیاوازەكانی شارەكەمان لەیادنەكردووە و پارێزگاریمان لێكردووە.
ئێمە بە شوێنپێی سەرۆك مام جەلال و سوودوەرگرتن لە میراتە دەوڵەمەندەكەیدا دەڕۆین، هەربۆیە لەماوەی رابردوودا لە ماڵەكەی خۆی لە بەغدا كە كۆكەرەوەی هەموو دەنگە جیاوازەكان بوو، كاراكردنەوەی مادەی 140ـمان لە كارنامەی حكومەتی نوێدا جێگیركرد و هەموو هەوڵێكیشمان لەپێناو جێبەجێكردنیدا دەبێت.
سڵاوی قارەمانێتی و خۆڕاگری بۆ كەركووكییە سەربەرزەكان دەنێرین و پێیاندەڵێین شارەكەتان قودسی كوردستان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

