پارێزگاری سلێمانی: بەرپرسیارانە هاوكارییەكان دەگەیەنینە باكور و رۆژئاوای كوردستان
کوردستان 12:16 PM - 2023-02-09
كوردسات نیوز
كۆنگرەی لیژنەی باڵای كەمپینی هاوخەمتانین
كەمپینی هاوكاریتان بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوایی كوردستان لە سلێمانی بەردەوامە و 70 ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە، پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت: "بەرپرسیارانە كۆمەك و هاوكارییەكانیان دەگەیەنینە قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكە".
لیژنەی باڵای كەمپینی هاوخەمتانین كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكرد و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "كۆمەكێكی زۆر كۆكراونەتەوە و تا ئێستاش 70 ملیۆن دینار لەلایەن هاووڵاتیانی سلێمانییەوە بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان كۆكراونەتەوە".
راشیگەیاند: "هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە بەرپرسیارانە كۆمەك و هاوكارییەكانیان دەگەیەنینە باكور و رۆژئاوای كوردستان و لە گەیاندنی كۆمەكەكانیش ئەولەویەت بۆ قوربانیان و كەمئەندامانی بومەلەرزەكە دەبێت".
"بەدەمەوەهاتنی هاووڵاتیان بۆ كەمپینی هاوخەمیتان، بارگرانی لەسەر كەسوكاری قوربانیانی بومەلەرزەكەی كەمدەكاتەوە" د. هەڤاڵ ئەبوبەكر وادەڵێت.
وتیشی: "سوپاسی هاووڵاتیان دەكەین كە بەرپرسیارانە و بەپەرۆشییەوە بەدەم كەمپینەكەوە دێن و دڵنیابووین دەبێتە كەمپینێكی گشتی".
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ یەكەم كاروانی هاوكارییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە دەگاتە باكور و رۆژئاوای كوردستان.
كەمپینی هاوخەمیتان كە لەلایەن دەزگا میدیایی كوردسات و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكەوە لە سلێمانی راگەیەندراوە بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن لەرێی ژمارە تەلەفۆنی 07501194074 هاوكارییەكانیان بە FastPay، بگەیەننە كەمپینەكە.
بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە 6-2-2023، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر، باكوری كوردستان و توركیا و رۆژئاوای كوردستان و سوریای هەژاند، بەپێی دواین ئاماریش جگە لە زیانێكی ماددی زۆر كە بەر ئەو ناوچانە كەوتوون، 16 هەزار و 400 كەس گیانیان لەدەستداوە و 63 هەزار كەسیش بریندارن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

