مەڵبەندی 17ی یەكێتی: كەركوك لەدیدی سەرۆك مام جەلال و یەكێتیدا گرنگ و ستراتیژییە
ی ن ک 12:29 PM - 2023-02-09
PUKMEDIA
موڕافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال
مەڵبەندی 17 ی رێكخستنی رۆژئاوای كەركوك لە یادی 19 ساڵەی موڕافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم پەیامێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "مورافەعەكەی سەرۆك مام جەلال فاكتەرێكی سەرەكی چەسپاندنی ماددەی 58 لە یاسای ئیدارەی كاتی دەوڵەت و دواتریش ماددەی 140 لە دەستووری ھەمیشەیی عیراق بوو".
دەقی پەیامەكە:
19 ساڵ لەمەوبەر سەرۆك مام جەلال یەكەمین بەردی بناغەی خەباتی یاسایی و دەستووریی و مێژوویی كوردستانیی بوونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی لە مێژووی عیراقی نوێی پڕ ململانێ و كێشمەكێشی سیاسی دانا و بە پشتبەستن بە بەڵگە و نەخشەی مێژوویی، كوردستانی بوونی كەركوكی سەلماندووە.
رەوانشاد سەرۆك مام جەلال ھیچ بوارێكی نەھێشتەوە بۆ نكوڵیكردن لەو حەقیقەتە ھەر ئەمەش بووە فاكتەرێكی سەرەكیی چەسپاندنی ماددەی 58 لە یاسای ئیدارەی كاتی دەوڵەت و دواتریش ماددەی 140 لە دەستووری ھەمیشەیی عیراق.
كەركوك لە دیدی سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، مەسەلەیەكی گرنگی ستراتیژییە و سازشی لەسەر ناكرێت. ئێمەش ھەمان روئیامان ھەیە و دەبێت لەو چوارچێوەیەشدا بە پلانێكی نیشتمانییانەوە و دوور لە موزایەدە كار بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر بكەین.
كەركوك بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە خاكی پیرۆزی كوردستان و خۆمان بەخاوەنی راستەقینەی كەركوك دەزانین، چۆن باوك و باپیرانمان جێیان نەھێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێی ناھێڵین و پارێزگاری لە كوردبوونمان و پێكەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێكھاتە و ئاینزاكان دەكەین، ئاشتی كۆمەڵایەتی لەو شارە لەپێشینەی كارەكانمان دەبێت.
لەم ڕۆژە مێژووییەدا پەیمانی خۆمان دووپات دەكەینەوە كە هەمیشە هەڵگری پەیام و ڕێبازی سەرۆك مام جەلال بین و هەڵگری خەمی نەتەوە و زمان و بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بین و مێژووی درەوشاوە و پڕ لە سەروەری سەرۆك مام جەلالیش دەكەینە سەرمەشقی خۆمان و بە ئومێدەوە لە داهاتوو دەڕوانین.
لەم ڕۆژەدا سڵاوو وەفا دەنێرین بۆ گڵكۆی رابەر و سەركردە سەرۆك مام جەلال وبەڵێنیش دووپات دەكەینەوە هەمیشە پارێزەر و پێشمەرگەیەكی بە ئەمەك و سەر راستی رێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال بین و تا دوا هەناسەمان بەرگری لە كوردستانیی بوونی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بكەین
مەڵبەندی 17 ی رێكخستنی رۆژئاوای كەركوك
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

