قوباد تاڵەبانی: مادەی 140 بابەتی ململانێی سیاسیی نییە
کوردستان 05:12 PM - 2023-02-09
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
قوباد تاڵەبانی لە شاری کەرکوک لەگەڵ لیژنەی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ی دەستور کۆبووەوە و چۆنیەتی کاراکردنەوەی لیژنەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کارەکانیان تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 9-2-2023 لە کەرکووک بەڕێوەچوو، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئامادەیبوو، تاوتوێی کێشەی جووتیارانی کەرکوک و گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و چۆنییەتی کار کردن لەسەر جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ کرا.
قوباد تاڵەبانی بە وردی گوێی لە داواکارییەکان و کێشەکانی پەیوەست بەم دۆسیەیە گرت و پشتگیری خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان دەربڕی و بیروبۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە بۆ لیژنەکە خستەڕوو.
راشیگەیاند: کار بۆ ئەوە دەکەین لە بەغداد جددیتر کارەکان سەرپێ بخرێن بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ و دابینکردنی بودجە بۆ جێبەجێکردنی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان.
هەروەها جەختیشی کردەوە: مادەی ١٤٠ بابەتێکی دەستووریی یەکلاکراوەیە و تایبەتە بە گەڕاندنەوەی ماف بۆ مافخوراوان و ئەوانەی لە سیاسەتەکانی رژێمی پێشوو زەرەرمەند بوون، بۆیە نابێت بکرێتە بابەتی ململانێی سیاسی.
لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە داوای پشتگیری هەر دوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمیان کرد بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانیان، لەلای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ دەربڕین.
قوباد تاڵەبانی:بە هەموو توانامانەوە هاوکاری بەردەوامبوونی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەکەین
لەلایەکی ترەوە لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لەگەڵ لیژنەی باڵای پەرەوەردەی کەرکوک کۆبووەوە و دۆخی پەروەردەی کەرکوک و کێشەکانی بەردەم خوێندنی کوردیان لە شارەکەدا تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کێشەکانی بەردەم خوێندنی کوردی لە کەرکوک خرانەڕوو و لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عیراق گفتوگۆ دەکرێت بۆ پرسی رێکخستنەوەی میلاکاتی پەروەردەی خوێندنی کوردی لە هەموو ناوچە دابڕێندراوەکان.
هەروەها پشتگیری خۆی بۆ مامۆستایانی خوێندنی کوردی دووپات کردەوە و رایگەیاند: بە هەموو توانایانەوە هاوکار دەبن بۆ بەردەوامبوون و بەرەوپێشبردنی خوێندنی کوردی لە کەرکوک.
قوباد تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی لە کەرکوک رۆڵی گرنگیان بینیوە
هاوکات قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی شارەکە کۆبووەو رایگەیاند: کەرکوک کە شارێکی فرە پێکهاتەیە، پێویستیی بە بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد: وەکچۆن لە هەموو قۆناغەکاندا رۆڵی گرنگتان بینیوە لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کۆمەڵگادا، لەم قۆناغەشدا لە شاری کەرکوک پێویستە رۆڵی بنەڕەتی ببینن لە بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو شارەدا.
لەبەرامبەریشدا مامۆستایانی ئاینی لە کەرکوک باسیان لە کێشە و گرفتەکانی خۆیان کرد و قوباد تاڵەبانیش بەڵێنی پێدان هەرچییان پێ بکرێت لە خزمەتکردنیان درێغی نەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

