ئاسایشی پارتی رێگری لە هاوكاریكردنی كارەساتبارانی بوومەلەرزەكە دەكات
کوردستان 12:41 PM - 2023-02-11
PUKMEDIA
كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری رێكخراوەكانی هانا
ئاسایشی پارتی لە دهۆك جگە لەرێكخراوی بارزانی، رێگە نادات هیچ رێكخراوێكی خێرخوازی دیكە، هەڵمەتی هاوكاری بۆ كارەساتبارانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا بكات، 6 چالاكوانی رێكخراوەكان و رۆژنامەنوسی یەكگرتووی ئیسلامی دەستگیردەكات و رێگری لە كار و چالاكیە مرۆییەكانیان دەكات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: "كارو چالاكیەكان لە سنووری بادینان بۆ رێكخراوی بارزانی قۆرخكراوە و رێگە بە چالاكی رێكخراوەیی و مرۆییش نادرێت".
ئاسایشی پارتی لە دهۆك رۆژی هەینی 10/2 هەڵیكوتاوەتە سەر كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری رێكخراوەكانی هانا، رابیتە و بەختەوەر كە بۆ بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان رێكخرابوو، تێیدا دوو چالاكوان و 4 رۆژنامەنوسی كەناڵی سپێدەیان دەستگیركرد و كەمپینەكەشیان راگرت.
ئیسماعیل
عەلی تەها پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی
یەكگرتووی ئیسلامی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەلایەن
ئاسایشی پارتی لە دهۆك شەش چالاكوان و رۆژنامەنووسی
یەكگرتوو بە بیانووی داتاشراو دەستگیركران".
"وەك چۆن
حكومەت دەستی ناوەتە بینەقاقای خەڵكی هەرێمی كوردستان و موچەخۆران، رێكخراوی
بارزانیش بە هەمان شێوە كاردەكات و رێگە بە هیچ رێكخراوێكی تر نادات كە كار و
چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن بەتایبەت لە سنووری بادینان، ئەمەش تەواو نایاساییە،
چونكە رێكخراوەكان مۆڵەتی رەسمی حكومەتیان هەیە بۆ كاركردن"، ئیسماعیل عەلی تەها
وایوت.
دەشڵێت:
"قۆرخكردنی گەیاندنی هاوكاری خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ تەنها رێكخراوێك لە
سنووری بادینان بەناوی رێكخراوی بارزانی، جگە لەوەی نایاساییە رێگریكردنیشە لە گەیاندنی
هاوكارییەكان بە خەڵكی لێقەوماوانی كوردانی باكور و رۆژئاوای كوردستان".
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ: رێگرییەكان نایاسایین
بەرێوەبەری
سەنتەری میترو بۆ داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنوسان ئەو رێگرییەی ئاسایشی پارتی لە
دهۆك بەنایاسایی ناو دەبات و دەڵێت:
"هێرشكردنە سەر كەمپینی كەناڵی سپێدە رەنگدانەوەی داخستنی فەزای مەدەنییە لە
شاری دهۆك".
بەوتەی
رەحمان غەریب بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنوسان كە پێگەی
ئەلیكترۆنی سپێدە بڵاویكردۆتەوە دەڵێت: "هێرشكردنە سەر كەمپینی كەناڵی سپێدە
و دەستگیركردنی رێكخەران و تیمێكی رۆژنامەوانی، رەنگدانەوی داخستنی فەزای مەدەنییە
لە شاری دهۆك كە دەسەڵاتداری ناوچەكە بە بیانووی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە برەوی
پێدەدەن.
رێگرتن لە چالاكی خێرخوازیی نایاساییە
ئیسماعیل
عەلی تەها پەرلەمانتاری كوردستان نەیشاردەوە
كە: "رێكخراوی بارزانی چالاكییە مرۆییەكانی سنووری بادینانی بۆخۆی قۆرخكردووە
و رێگە بە هیچ رێكخراوێكی تر نادات چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن"، هاوكات بەڕێوەبەری
سەنتەری میترۆش ئاماژە بەوە دەكات: "رێگرییەكان لە كاری رێكخراوەكان نایاساییەو
لەگەڵ كاری رێكخراوەكان یەكناگرێتەوە و لەوەش خراپتر ئەوەیە زۆربەی رێكخراوەكانی كۆمەڵی
مەدەنی كوردستان، زاتی ئەوە ناكەن رەخنەی لێبگرن و هەوڵی گۆڕینی بدەن".
رەحمان
غەریب دەڵێت: "یەكگرتووی ئیسلامی و میدیاكەی،
یا هەر حزب و گروپێكی كۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان مافی ئەو جۆرە
چالاكیانەیان هەیە، رێگرییەكان نایاسایین و دەبوو كاریگەری و قەبارەی كارەساتە مرۆییەكەی
لە ناوچەكەدایە، ئەو رێوشوێنانەی هەڵپەساردایە كە لە بنەڕەتدا لەگەڵ ئازادی كاری رێكخراوەیی
یەك ناگرنەوە".
"بەهۆی بەرژەوەندی
رێكخراوەیی و رێگەدان بە چالاكییەكانیان، زۆربەی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی
كوردستان، زاتی ئەوە ناكەن رەخنەی لێبگرن و هەوڵی گۆڕینی بدەن". رەحمان غەریب
وادەڵێت.
هێزە
ئەمنییەكانی دهۆك جگە لە رێكخراوی بارزانی بە بیانوی جیاجیا رێگری لە رێكخراوەكانی
دیكەی كۆمەڵگەی مەدەنی لەو سنوورە دەکەن و كار و چالاكییەكانیان سنوردار كردووە و هەڵدەكوتنە
سەر كارمەندانی رێكخراوەكان و دەستگیریان دەكەن، لەكاتێكدا سەرجەم رێكخراوەكان مۆڵەتی
رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان هەیەو دەستیان كراوەیە بۆ كاری خێرخوازی و خزمەتی
مرۆڤایەتی.
سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە 6-2-2023،
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر، چەند شارێکی تورکیا و سوریای هەژاند،
بەپێی دواین ئامار جگە لە زیانی ماددی، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە تورکیا 20 هەزار و 665 کەس گیانیان لەدەست داوە
و 80 هەزار و 88 کەسیش بریندارن، لە سوریاش 6 هەزار کەس
گیانیان لەدەست داوە و 56 هەزار کەسیش برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

