هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی بەختیار شێخ عوسمان
ی ن ک 04:31 PM - 2023-02-11
PUKMEDIA
بەختیار شێخ عوسمان
پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی قارەمان و کەسایەتی ناسراو (بەختیار شێخ عوسمان).
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری کاک (بەختیار شێخ عوسمان)
بۆ کۆچی دوایی بەختیار شێخ عوسمان، تێکۆشەری رێی خەبات و شۆڕشی نوێ، برای شەهیدان كاك سەردار و كاك رێبوار، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە شۆڕشگێڕەكەتان دەكەم كە نموونەی بەرزی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی بەختیار شێخ عوسمان دەردەبڕێت
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری هەڤاڵ بەختیار شێخ عوسمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی قارەمان و کەسایەتی ناسراو (بەختیار شێخ عوسمان)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، ئومێد دەکەم دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچی دوایی شێخ بەختیار شێخ عوسمان
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو شێخ بەختیار شێخ عوسمان
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (شێخ بەختیار شێخ عوسمان) نیگەران و دڵگران بووم. بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
کۆچکردوو لەخانەوادەیەکی نیشتمانپەروەر و جوامێری رێگای کوردایەتی و برای هەردوو شەهیدی نەمرە کاک سەردار و کاک رێبوارە، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پرسەنامەی مەکتەبی ڕێکخستن بۆکۆچی دوای تێکۆشەری دێرین بەختیار شێخ عوسمان
خانەوادەی تێکۆشەری دێرین بەختیاری شێخ عوسمان
دڵگران و خەمبارین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوای برای تێکۆشەرمان کاکە بەختیاری شێخ عوسمان . بەم بۆنە خەمناک و خەمبارەوە بەناوی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەکتەب و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین وخوازیارین دواکۆستی خانەوادەبەڕێزەکەتان بێت و ڕۆحی کاکە بەختیاریش بەبەهەشتی بەرین شاد ببێت.
خوالێخۆشبوو یەکێک بوە لەتێکۆشەرە دێرینەکانی ڕۆژە سەختەکانی خەبات لەناوڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، کادرێکی شۆڕشگێر و ڕۆشن فکربوەو لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو کوردپەروەربوە . خاوەنی دووبرای شەهیدی قارەمانە و کەسایەتیەکی دیاری کۆمەڵایەتی و ناو کایەی ڕوناکبیری و راستگۆ لەگەل بیروباوەڕەکانی بوە و خۆشەویستی هەموان بوە،بەداخێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ ژیانئاوای لێکردین . بۆیە لەدەست دانی کارەساتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان.
درودبۆگیانی پاکی کاکە بەختیار
هەزاران سڵاو لەڕۆحی پاکی شەهیدان
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

