سەرۆکی پەرلەمان: لەگەڵ دەسەڵاتەکانی دادوەری و جێبەجێکردن کێشەمان هەیە
کوردستان 12:22 PM - 2023-02-12
PUKMEDIA
د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان
رێکخراوی گەشەپێدانی
مەدەنیەت CDO بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرانی قوباد تاڵەبانی
و مامۆستایانی زانکۆ و بەڕێوەبەری کەناڵەکان و ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنووسان، کۆنفرانسی
بەرەو داهاتوویەکی باشتر بۆ ئازادی رادەربڕینی لە هەرێمی کوردستان بەرێوەبرد.
د.رێواز فایەق سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند: بەداخەوە لەناو دۆخێکی وەکو ئێستا
بابەتی ئازادی مافەکان کراوە بە بابەتێکی لاوەکی، بۆیە هەندێک لە یاساکان پێویستی بە
هەموارکردنەوەیە.
وتیشی: کیشەمان لەگەڵ
دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردنی هەیە و کێشەی بۆشایی سیاسیمان نییە بەڵکو کێشەمان
لە جێبەجێکردنی دایە.
ئاماژەی بەوەشکرد: رەتکردنەوەی
بەردەوامی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دۆخەکە چارەسەر ناکات.
د.رێواز فایەق ئاماژەی بەوەشکرد: پابەندی پەرلەمانی کوردستان بە پلانی
هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ رادەگەیەنم، پێویستە حکومەتیش خۆی پابەند بکات بەپلانی
هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ.
هاوکات د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند: پێویستە جیاوازییەکان قبوڵ بکەین و
نابێت ئازادی رادەربڕین تەنها بۆ چینێک بێت.
وتیشی:هاووڵاتی
زەرەرمەندی سەرەکی ئەم دۆخەیە دەبیت ناکۆکییەکان تێبپەڕێنین.
پاشان بەختیار ئەحمەد
بەرێوەبەری رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت رایگەیاند: یاسای کاری رۆژنامەوانیمان
هەیە، بەڵام یاسای سزادان بەرامبەریان جێبەجێدەکریت.
وتیشی: مافەکانی مرۆڤ و
ئازادی رادەربرین بەش بەش ناکرێت.
پاشان لە کۆنفرانسەکەدا
پانێڵێک بە ناونیشانی (بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ ئازادی بیروڕا لە هەرێمی
کوردستان) و بە بەشداری(تاریق جەوهەر-سەمیر هەورامی-حاکم کامەران-دانا
ئەسعەد-د.پاڤێ جەمیل-کاروان ئەنوەر-شوان محەمەد) پێشکەشکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

