سەرۆک بافڵ بۆ تاقانەکانی کیمیاباران: خزمەتەکان بارتەقای قوربانییەکانی ئێوە نییە
کوردستان 04:23 PM - 2023-02-12
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان
پێشوازی لە تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد.
لە دیدارێکدا کە نوخشە ناسیح، قائیمقامی پارێزگای هەڵەبجە و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر
ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی تەندروستی و ژیانی تاقانەکانی هەڵەبجە و بەرکەوتووانی
چەکی کیمیایی کرا و لە چەند خاڵێکدا تاقانەکان خواست و داواکارییەکانیان خستەڕوو.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی خۆی و یەکێتی بۆ
داواکارییەکانیان خستەڕوو و رایگەیاند: "ئێوە رۆڵەی ئێمەن و لەهەموو قۆناغەکانی
ژیاندا لەگەڵتان دەبین و پشتیوانتانین. کار لەسەر هەموو داواکارییە رەواکانتان دەکەین
و نوێنەرانمان لە هەرێم و بەغدا بەدیهێنەری مافەکانتان دەبن. ئەو خوشک و برایانەشمان
کە تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکاری هەیە، بێگومان بەدەنگەوەهاتنی خێرامان
دەبێت و لەخزمەتتاندا دەبین.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانییەکانی
هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان کرد و وتی: "بەدرێژایی مێژوو هەڵەبجەییەکان نموونەی
خەبات و تێکۆشان بوون لەپێناو کوردستان و لەرووی فەرهەنگیشەوە مێژوویەکی درەوشاوی
هەیە". وتیشی: "کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا ئامادەیی
هەیە و هەموو خزمەتەکانی ئێمە بارتەقای قوربانییەکانی ئێوە نییە. بۆیە بەڵێنتان پێدەدەم
هەرشتێک لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتی ئێوە ئەنجامی دەدەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

