دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چەند چالاکییەکی زانستی ئەنجام دەدات
کوردستان 08:06 PM - 2023-02-12
پەڕەی تایبەتی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کرد و لەو دیدارەدا باس لە چەند چالاکییەکی زانستی و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دامەزراوەکە و زانکۆی سلێمانی کرا.
رۆژی یەکشەممە ١٢ی ٢ی
٢٠٢٣، باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە یاوەری وەفدێکی
دامەزراوە سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی کرد و لەلایەن پڕۆفیسۆر د. کۆسار محەمەد
سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی
سلێمانی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا، د. محەمەد
سابیر، باسی لە گرنگی و رۆڵی زانکۆی سلێمانی کرد، وتی: "بەرنامە و پلانی دامەزراوەیە
لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تر؛ کار بۆ بەهێزکردنی بواری زانستی بکەین و لەڕێگەی
بۆردی زانستیی دامەزراوەوە لە ئاییندەیەکی نزیکدا چەند چالاکییەکی زانستی لەگەڵ
زانکۆکان رێکبخرێت بە ئاراستەی برەودان بە ئاستی زانستی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد: "دەیانەوێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا یاداشتی لێکتێگەیشتن
لەنێوان دامەزراوەوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی سلێمانی ئیمزا بکرێت".
سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش وێرای
خۆشحاڵی رایگەیاند: "چاویان لەوەیە کە چالاکیی هاوبەشیی زانستی لەگەڵ دامەزراوە
ئەنجام بدەن بەئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی فکرو دیدی سەرۆک مام جەلال لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی
زانستی لە رەهەندە جیاوازەکانی خەباتی سەرۆک مام جەلال".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

