یه‌كێتی هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم و عیراق به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانێت
عیراق 11:47 AM - 2023-02-13
PUKMEDIA
ئاڵای كوردستان، ئاڵای عیراق، لۆگۆی یەكێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناو دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ كوردستان و عیراق هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌چاره‌سه‌ری ئارامی ده‌زانێت.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نوێترین دیداریدا له‌گه‌ڵ حه‌مید شه‌تری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، به‌گرنگییه‌وه ئاماژه‌ی به كرده سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ده‌زگاكانی هه‌رێم و به‌غدا كرد‌و وتی: "هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامی ئه‌رێنی و دڵخۆشكه‌ری هه‌بووه، بۆیه ده‌بێت له داهاتووشدا به‌هه‌مان رۆحییه‌ته‌وه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان به‌رده‌وامبین".
هه‌ماهه‌نگی زیاتر ئارامی زیاتر به‌دیده‌هێنێت
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئارامی زیاتری عیراق و هه‌رێمی كوردستانه و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ئارامی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
"متمانه‌دان بهلیوا هاوبه‌شه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق، هه‌نگاوێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه ئارامی زیاتر بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌دیده‌هێنێت و ده‌بێته خاڵی به‌هێز بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان" هه‌رێم كه‌مال ئاغا وای وت.
ده‌شڵێت: "لیوای هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له‌دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بوودجه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتییه كه بۆ ئارامی وڵات به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت".
هه‌ماهه‌نگی دژه تیرۆری عیراق و دژه تیرۆری سلێمانی مایه‌ی دڵخۆشییه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌خه‌می ئارامی زیاتره بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه سه‌رۆك بافڵ به‌گرنگییه‌وه له‌هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان بڕوانێت و گرنگی پێبدات.
عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌خه‌می ئارامی زیاتره بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه خواستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی له‌نێوان یه‌كێتی و عیراق دا هه‌بێت"
"تاوه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌بێت و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچه‌کان به‌دی دێت، به‌تایبه‌ت ناوچه جێناكۆكه‌كان" عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د وایوت.
ده‌شڵێت:"ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌ی له‌نێوان هێزی دژه تیرۆری عیراق و هێزی دژه تیرۆری سلێمانی دا هه‌یه، مایه‌ی دڵخۆشییه و ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه، كه یه‌كێتی له‌پێناو ئارامی بۆ عیراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و هێزه‌كانیدا هه‌یه و پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وتریش بكرێت" عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د وایوت.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌رابردوودا له‌گه‌ڵ عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ و سابت محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عیراق كۆبووه‌وه‌و هاوڕابوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتری هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پێناو ئارامی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌و ده‌ستگیركردنی تیرۆرستان و تاوانباران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

