یەكێتی خزمەتی خەڵك دەكاتە بودجەوە
ڕیپۆرتاژ 03:24 PM - 2023-02-15
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵدەدات لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 ی عیراقدا ماف و شایستە داراییەكانی گەلی كورد جێگیر بكات، ئەندامێكی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت: "پڕۆژەكانی یەكێتی لەبودجەدا بۆ خزمەتی زیاتری خەڵكی هەرێمی كوردستان و گەلی عیراقە و ئامانجی خزمەتكردنە".
یەكێتی ئامانجی خزمەتە
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پڕۆژەی زۆری هەیە كە لەبەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستانە و سوورە لەسەر ئەوەی پڕۆژەكانی لەپڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 جێگیر بكرێت".
دەشڵێت: "داواكارییەكانی یەكێتی پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە و بەرژەوەندی گشتی خستووەتە پێش بەرژەوەندییەكانییەوە و هەموو هەوڵێك دەدات كە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا جێگیر بكات".
"یەكێتی بۆ ناوچە جێناكۆكەكانیش پلان و بەرنامەی هەیە و پێكهێنانی لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپان هەروەها مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ئەو ناوچانە بۆ سەر میلاكی حكومەتی عیراق لەو پڕۆژانەن كە یەكێتی بۆ خزمەتی ناوچە جێناكۆكەكان هەوڵی بۆ دەدات" د.نەرمین مەعروف وایوت.
یەكێتی خواستی یەكدەنگییە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەوەی لەبەغدا پێگەیەكی بەهێزی هەیەو هەڵوێستە نەگۆڕەكانی بۆ خزمەتكردن وایكردووە لای لایەنە عیراقییەكان قبوڵكراوبێت، هەوڵی یەكدەنگی كوردیش لەبەغدا دەدات لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد.
شیروان میرزا ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێویستە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی دیكە رێكبكەون بۆ ئەوەی ئەو پرسانەی پەیوەندیان بەكوردەوە هەیە یەكدەنگبن و لەپڕۆژە یاسای بودجە جێگیری بكەن".
"لە رابردوو و لەئێستاشدا یەكێتی هەوڵی یەكدەنگی كوردی لەبەغدا داوە و دەیەوێت بەپێی دەستوور كورد مافی خۆی وەربگرێت، بێگومان ئەوەش بەیەكدەنگی كورد دەبێت كە خواستی یەكێتییە" شیروان میرزا وایوت.
دەشڵێت: "یەكێتی بەهۆی هەڵوێستە نەگۆڕەكانییەوە و لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق و ئامادەیی بەردەوامی لەبەغدا لای لایەنە عیراقییەكان قبوڵكراوە، ئەمە جگە لەوەی هەوڵی یەكدەنگی كوردیش لەبەغدا دەدات لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد".
وابڕیارە لەكۆتایی مانگی شوباتدا حكومەتی عیراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بنێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و خوێندندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت، بۆ پڕۆژە یاساكەدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند پڕۆژەیەكی ئامادەكردوە كە سەرجەمیان بۆ ئارامی و خزمەتی زیاتری گەلی عیراق و خەڵكی هەرێمی كوردستانە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامانجی یەكخستنی دەنگی كوردە لەبەغدا و دەیەوێت بەپێی یاسا و دەستوور كورد ماف و ئیمتیازاتەكانی لەپێناو خوشگوزەرانی زیاتری خەڵكی هەرێمی كوردستان لەعیراق بەدەستبهێنێت و هەوڵەكانیشی لەوچوارچێوەیەدا چڕكردووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

