بەشدار حەسەن:مافی زیندانیانی هەولێر و دهۆک پێشێلدەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2023-02-16
PUKMEDIA
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی
سزادراوانی بادینان دەڵێت: جیاوازییەکی زۆر لە مافی زیندانیانی سلێمانی لەگەڵ
هەولێر و دهۆک هەیە و پێویستە زیندانیانی هەولێر و دهۆکیش وەک زیندانیانی سلێمانی
مافەکانیان پارێزراو بێت.
بەشدار حەسەن سەرۆکی
تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"جیاوازییەکی زۆر لەنێوان مافی زیندانکراوانی
سنوری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆک هەیە و لە سلێمانی مافی زیندانیان
پاریزراوترە".
دەشڵێت:"لەسلێمانی
لەهەفتەیەکدا پاریزەران دەتوانن پێنج رۆژ زیندانیان ببینن، بەڵام لەهەولێر تەنها
یەک رۆژ پارێزەران مافیان هەیە زیندانیان ببینن، لەگەڵ ئەوەشدا لەسلێمانی
زیندانیان بەشداری خولەکان دەکەن و بەوتەی خۆیان زۆر لەبەڕێوەبەری چاکسازییەکەیان
رازین، بەڵام لە هەولێر بەپێچەوانەوە زیندانیان ترسیان لەبەڕێوەبەری چاکسازییەکەیان
هەیە و بێبەشکراون لە خولەکان".
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی
سزادراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو:" زیندانیانی هەولێر و دهۆک بەراورد بە
زیندانیانی سلێمانی لە چەندین مافی دیکە بێبەشکراون و سزای تایبەتیان بەسەردا
دەسەپێنریت بۆ نمونە، کاتێک زیندانییەک لەچاکسازی سلێمانی کێشەیەک دروست دەکات دوو
تا سێ رۆژ سزا دەدرێت، بەڵام لەچاکسازی هەولێر کاتێک زیندانییەک کێشەیەک
دروستدەکات 15 رۆژ بۆ مانگێک سزا دەدرێت، ئەوەش ئەو نادادییەیە کەبەرامبەر زیندانیانی
هەولێر و دهۆک پەیڕەو دەکرێت".
بەشدار حەسەن لەرێی PUKMEDIAوە داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، کە بەدەم مافەکانی
زیندانیانی هەولێر و دهۆکەوە بچن و رێگە نەدەن مافەکانیان پێشێل بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

