سەرۆک بافڵ: نابێت کەمتەرخەمی بەرامبەر بە وانەبێژان بکرێت
کوردستان 08:35 PM - 2023-02-16
نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی هەزاران مامۆستای وانەبێژ لە هەرێم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم لەبارەی کێشە و گرفتەکانیان، دانەمەزراندن و بەهەندوەرنەگرتنی خواستەکانیان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی پەروەردەوە راپۆرتێکیان خستەڕوو و لەچەند خاڵێکیشدا داواکارییەکانیان روونکردەوە.
لە بەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای گوێگرتن لە گرفت و ناڕەزایەتییەكانیان، پاڵپشتی خۆی و یەکێتی بۆ داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ دەربڕی و رایگەیاند: یەكێتی ئەم پرسە گرنگە بەهەندوەردەگرێت چونكە پەیوەستە بە زیاتر لە ٣٠ هەزار مامۆستاوە كە بەشێكی گرنگ و كاریگەرن لەپرۆسەی پەروەردە و فێركردندا.
وتیشی: نابێت چیتر خزمەت و هەوڵەكانتان نادیدە بگیرێت و كەمتەرخەمیتان دەرحەق ئەنجامبدرێت چونكە هیچ شانازییەك لە فەرامۆشكردن و نادیدەگرتنی چینێكی گرنگی كۆمەڵگەدا نییە كە پەروەردەی منداڵەكانمان دەکەن، خەرجكردنی شایستە داراییەكانیشتان هەرجارەو لەژێر ناونیشانێكدا نیشانەی سەرسوڕمانە و مافخواردنێكی ئاشكرایە.
لەبارەی گرنگی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان و هەوڵەكان لەپێناو پەروەردەكردنی نەوەیەكی هۆشیار و زانستخواز سەرۆك بافڵ وتی: ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو بونیادبنێین و نەوەیەکی سوودبەخش پێشكەشی كۆمەڵگە بكەین ئەوا پێویستە گۆڕانکاری ریشەیی لە سیستمی پەروەردە بكەین و رۆڵی مامۆستایان رێزلێگیراوبێت. لای ئێمە كەرتی پەروەردە زۆر لە نەوت و غاز گرنگترە، بۆیە بەڵێنتان پێدەدەین خەم و كێشەكانتان لەئەستۆ دەگرین و لە هەوڵەكانمان بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و شەرەفمەندانە بەردەوام دەبین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

