لەئەمڕۆوە فرۆکەخانەی سلێمانی بەنرخی بانکی ناوەندی دۆلار دەداتە گەشتیاران
کوردستان 11:23 AM - 2023-02-17
راگەیاندنی فرۆکەخانەی سلێمانی
فرۆکەخانەی سلێمانی
بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی دوای تەواوبونی ڕێکارەکان لەمڕۆوە بە رەسمی فرۆکەخانەی سلێمانی بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار دەدات بە هاوڵاتیان.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندوە: "دوای نوسراومان بۆ بانکی ناوەندی عێراق و بەدواداچونی بەردەواممان و دوای هەوڵ و ماندو بونی ستافی فرۆکەخانەی سلێمانی و بانکی ( RT) ئەمرۆ هەینی ڕێکارەکان تەواو بوون و فرۆکەخانەی سلێمانی بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار دەدات بە هاوڵاتیان".
دەشڵێت: "له ئهمڕۆوه 17-2-2023 لەناو فڕۆكهخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراقی بۆ گهشتیارانی تەمەن سهرووی (١٨) ساڵ, بە نرخی ڕەسمی (1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک ) گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) دهستپێدهكات".
د. بڕیار ئەوەش دەڵێت: "پیرۆزە لە شاری سلێمانی و گەشتیارەکانی و دەست خۆشیمان بۆ ستافی فرۆکەخانە و ئاسایشی فرۆکەخانە کەبێ وچان بەردەوام بوون تاکو تەواو بوونی کارەکان".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی بانکی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات، رێگا بەفرۆکە خانەی هەولێر دراو و فرۆکەخانەی سلێمانی بێبەش کرا.
ئاماژە بە ڕێنماییەكان بۆ هەر گهشتیارێك ڕێگەپێدراوە تهنها یهكجار له مانگێكدا سوود لهم بڕیاره وەربگرێت بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١- پێویستە گەشتیار هەڵگرى پاسپۆرتی عێراقی بێت.
٢- پێویستە گەشتیار (تكت و بەڵگەنامەکان)ى تایبەت بە گەشتكردنی پێ بێت و دوایی تەواوكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە گەشتكردن (چێکین)و وەرگرتنى بۆردینگ کارت و(لێدانى مۆرى ڕۆیشتوو لە پاسپۆرت)ەکەى لە دوا وێستگەى فڕۆکەخانە لە هۆڵی ترانزێتی تێرمیناڵ پارە گۆڕینەوەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
٣- دیاریكردنی بڕی گۆڕینەوەكان بە گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی بانكی مەركەزی عێراقی دەبێت، كە لەلایەن نوسینگەى بانکەکانى ڕێگەپێدراو لەناو فڕۆكهخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جێ بەجێ دەکرێت.
4- بە پێى ى ڕێنماییە گومرگییەکان گهشتیارانی تەمەن سهرووی (١٨) ساڵ ڕێگەپێدراوە تا بڕى (10,000$) دە هەزار دۆلارى ئەمریکى و (200,000) دوو سەد هەزار دینارى عێراقى لەگەڵ خۆى بباتە دەرەوە,
بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گەشتیار ڕەچاوى ئەم ڕێنماییە بکەن و دوایی پاره گۆڕینهوهی (دینار بۆ دۆلار) لەناو فڕۆکەخانەدا, بە هیچ شێوەیەک نابێت لە بڕەکانى ڕێگەپێدراوى ڕێنماییەکان زیاترى پێبێت, بە پێچەوانەوە ڕێگەى پێنادرێت لەو بڕانەى کە ڕێگەپێدراوە زیاتر بباتەوە دەرەوە.
5- ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت ئاڵوگۆڕى دراو بکەن پێویستە (4) سەعات پێش ئەنجامدانى گەشتەکەیان لە تێرمیناڵى فڕۆکەخانە ئامادەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

