ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی و پێكهاتەكانی هەرێم
کوردستان 12:00 PM - 2023-02-18
PUKMEDIA
كونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریكا و شاری هەولێر
كونسوڵخانەی
گشتی ئەمریكا لە هەولێر رایدەگەیەنێت: "ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی
مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن و مافی پێكهاتەكان و ژنان لە هەرێمی كوردستان".
كونسوڵخانەی
گشتی ئەمریكا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لەزاری ئێرڤن هیكس
كونسوڵی گشتی ئەمریكاوە رایدەگەیەنێت: "وڵاتەكەی نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی
مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان"، بۆیە دووپاتیدەكاتەوە: " ویلایەتە یەكگرتووەكانی
ئەمریكا پابەندە بە پشتیوانیكردن لە ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی راگەیاندن".
ئێرڤن
هیكس دەڵێت: "ئەمریكا پێیوایە پێویستە رۆژنامەنووسان و ناوەندە میدیاییەكان رێگەیان
پێبدرێت هەواڵەكان بگەیێنن بەبێ ترس لە چاوترساندن و هەراسانكردن و تۆڵە لێسەندنەوە".
هەر
سەبارەت بەو تەسكردنەوەی ئازادی و مەترسی و ترساندنی رۆژنامەنووس و چالاكوانان، ئەیهان
حەسەن نوێنەری زیندانیانی بادینان لە یادی دووساڵەی سزادانی زیندانیانی بادینان دەڵێت:
"ئێمە زۆر بە گومانین لە جۆری مامەڵەكردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاكسازی
لەگەڵ گیراوەكانمان تا راددەی گومانی (پیلانی رەش و تیرۆری بایۆلۆجی)".
نوێنەری
زیندانیانی بادینان لە راگەینەدراوێكدا رای گشتی ئاگادار دەكاتەوە كە مەترسی لەسەر
ژیانی سزادراوانی بادینان هەیە كە "رۆژنامەنوس و چالاكوانن" و دەڵێت:
"گومانی تیرۆری بایۆلۆجی زیندانیانی بادینان ھەیە و بۆ پشكنین داوای لیژنەیەكی
باڵای تەندروستی دەكەین" و "دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نەكرێت، لە نوسینی
كۆمێنت تا سەرۆك حزبێك دەكەوێتە بەر مەترسی گرتن".
زیندانیانی هەولێر و دهۆک مافیان پێشێل دەکرێت
سهرۆكی
تیمی پارێزهرانی سزادراوانی بادینانیش لهو بارهیهوه دهڵێت: "جیاوازییهكی
زۆر له مافی زیندانیانی سلێمانی لهگهڵ ههولێر و دهۆك ههیه و پێویسته زیندانیانی
ههولێر و دهۆكیش وهك زیندانیانی سلێمانی مافهكانیان پارێزراو بێت".
بهشدار
حهسهن سهرۆكی تیمی پارێزهرانی سزادراوانی بادینان به سایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: "جیاوازییهكی
زۆر لهنێوان مافی زیندانكراوانی سنوری پارێزگای سلێمانی لهگهڵ ههولێر و دهۆك
ههیه و له سلێمانی مافی زیندانیان پارێزراوتره".
دهشڵێت:
"بهڕوونی نیگهرانی ئهمریكا لهپاشهكشێی مافهكانی مرۆڤ و ئازادی رادهربڕین
و مافی پێكهاتهكان له ههرێمی كوردستان دیارهو داوای ئازادی لهههرێمی
كوردستان دهكات".
بهشدار
حهسهن لهرێی PUKMEDIA وه داوا
له رێكخراوهكانی مافی مرۆڤ و کونسوڵی
وڵاتان كرد،
كه بهدهم مافهكانی زیندانیانی ههولێر و دهۆكهوه بچن و رێگه نهدهن مافهكانیان
لهوه زیاتر پێشێل بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

