پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوای دامەزراندنی یەکەمەکانی هەرێم دەکات
کوردستان 07:19 PM - 2023-02-19
PUKMEDIA
بەدریە حسێن ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عیراق
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی
یەکێتی هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێهەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی
هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە چڕدەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو
ئاڕاستەی خوێندنی باڵای عیراق دەکات و داوای دامەزراندنیان دەکات.
بەدریە حسێن ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی
عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە پشتبەست بە یاسای ژمارە 59 و 67ی ساڵی 2017ی
ماددەی 1 بۆ دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێهەمی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، وەک
ئەرکی خۆم نوسراوم ئاڕاستەی هەردوو خوێندنی باڵای هەرێم و عیراق کرد کە پێویستە
ئەو بڕیارە خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە".
"لەو بڕیارە 9 هەزار و 812 خوێندکار بە ناوچە
جێناکۆکەکانیشەوە سودمەند دەبن و سەرجەم ناوەکانیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی
باڵای هەرێمەوە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵی کراوە، بەڵام
تائێستا وەڵامی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لەوبارەوە نەدراوەتەوە و هەوڵەکانم
بۆ مافی ئەو خوێندکارانە بەردەوامی هەیە"، بەدریە حسێن وایوت.
وتیشی: "لە هەمان کاتدا نوسراوی رەسمیم ئاڕاستەی سەرۆکی
ئەنجومەنی راژەی حکومەتی فیدراڵی و وەزیری خوێندنی باڵای عیراق کردووە و
داوامکردووە خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێهەمەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو بڕیارە
سودمەندبن و دابمەزرێن، هەوڵەکانیشم لەوپێناوەدا بەردەوامی دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

