سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌ران: بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی یاسایین و تانه لێدانیش نه‌ما
کوردستان 07:07 PM - 2023-02-21
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
بڕیاری
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆك بافڵ و یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان شكایه‌وه و سه‌رجه‌م بڕیار و رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی بافڵ تاڵه‌بانی
به‌سه‌رۆكی یه‌كێتیی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی له یه‌كێتی
یاسایی بوون و بواری تانهلێندایش نه‌ما.
پاڤێڵ
حه‌كیم سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:"
ئه‌مڕۆ 21/2/2023 ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی
له‌باره‌ی سكاڵای لاهور جه‌نگی دا‌و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نهشكایهوهو "سه‌رجه‌م
بڕیاره‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ به‌یاسایی دانا".
بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی بڕیاری كۆتاییه
"بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باره‌ی
ئه‌و كه‌یسه‌وه كۆتاییه‌و به‌هیچ جۆرێك بواری تانه‌لێدانی نییه له هیچ دادگایه‌كی
عیراق و به دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه" سه‌رۆكی تیمی پارێزارهنی سه‌رۆك
بافڵ تاڵه‌بانی وایوت.
پاڤێڵ
حه‌كیم ده‌ڵێت: "به‌پێی بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له یه‌كێتی
دا كراون یاسایین به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی،
هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی بورهان له یه‌كێتی و دانانی
هه‌ندێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی" كه تانه‌ی لێدرابوو.
بڕیارەکە لەبەرژەوەندی سەرۆک بافڵ بوو
پاڤێڵ
حه‌كیم سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان وتیشی:" له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی
باڵای دادوه‌ری - ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی
سكاڵایه‌كی پێشووی لاهور جه‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
و یه‌كێتی و گۆڕانكارییه‌كانی نێوخۆی یه‌كێتی ده‌رچوو".
بافڵ
حه‌كیم سه‌باره‌ت به نوسراوه‌كه‌ی دادگای ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت:
" ئه‌و جۆره داوایانه له تایبه‌تمه‌ندی دادگای ئاسایشی هه‌ولێر نییه‌و وه‌ك
تیمی پارێزه‌رانیش به‌ره‌سمی هیچمان پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام وه‌ك رێزگرتن له سه‌روه‌ریی
و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت".
گۆرانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی دروست و یاسایی بوون
ئه‌و
بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن، له باره‌ی سكاڵایه‌كی لاهور جه‌نگییه
له دادگای كه‌رخ له‌به‌غدا له‌سه‌ر سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی
تۆماری كردبوو، سكاڵاكه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی شوێنی ره‌وانه‌ی دادگه‌ی سلێمانی
كرایه‌وه‌و له‌وێ بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌رچوو و بڕیاره‌كه‌ش
له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتی كۆتاییهات.
ئه‌نجومه‌نی
كۆمسیاران به بڕیاری ژماره3 له رۆژی 20/1/2023، بڕیاری به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵای
لاهور جه‌نگی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گۆرانكارییه‌كانی ناویه‌كێتی بڕیاری
"دروست و یاسایی بوون و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی حزبه‌كه ئه‌نجام دراون و
دادگای به‌رایی سلێمانیش ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلاكردۆته‌وه".
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

