ئاسایشی هه‌ولێر سكاڵای نوێ له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوانی شیلادزێ تۆمار ده‌كات
کوردستان 12:12 PM - 2023-02-26
PUKMEDIA
دەستگیرکراوانی شیلادزێ
ئاسایشی گشتی هه‌ولێر سكاڵایه‌كی نوێ له‌سه‌ر 5 له زیندانیانی شیلادزێ تۆمار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی سزای زیاتریان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت و دۆخی زیندانیانی بادینانیش به‌گشتی خراپه و "ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاش له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".
به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئاسایشی گشتی هه‌ولێر سكاڵایه‌كی نوێی له‌سه‌ر 5 سزادراوه‌كه‌ی شیلادزێ له بنكه‌ی پۆلیسی كوردستان له هه‌ولێر تۆمار كردووه، گوایه له رۆژی دادگایی كردنیان له 15/6/2022 ته‌شهیریان به ئاسایش كردووه".
"ئه‌م سكاڵا نوێیه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر بۆ سزادانی زیاتری ده‌ستگیركراوانی شیلادزێیه و دۆخی زیندانیانی بادینایش به‌گشتی خراپه، بۆیه ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كونسڵخانهكانمان ئاگادار كردووەته‌وه" به‌شدار حه‌سه‌ن وایوت.
ماوه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگه پێنج له‌زیندانیانی شیلادزێ له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز له‌هه‌ولێر زیندانی كراون و دوای ئه‌وه‌ی له‌رۆژی 11-12-2022 دادگا بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و پێنج چالاكوانه‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام ئاسایشی هه‌ولێر ئاماده‌نه‌بوو ئازادیان بكات.
ناو و رۆژی رفاندنی چالاكوانه ده‌ستگیركراوه‌كانی شیلادزێ
مه‌حمود ناجی سدیق (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
كوڤان تارق جبرائیل (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شه‌ریف ئیبراھیم (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
ئه‌مجه‌د یوسف موسته‌فا (چاڵاكڤان) شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان به‌دیع حاجی (چاڵاكڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌پاشه‌كشێی ئازادی له‌هه‌رێم
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و راگه‌یاندن و مافی پێكهاته‌كان و ژنان له هه‌رێمی كوردستان".
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌زاری ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكاوه رایده‌گه‌یه‌نێت: "وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و مافی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان"، بۆیه دووپاتیده‌كاته‌وه: " ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردن له ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی راگه‌یاندن".
ئێرڤن هیكس ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا پێیوایه پێویسته رۆژنامه‌نووسان و ناوه‌نده میدیاییه‌كان رێگه‌یان پێبدرێت هه‌واڵه‌كان بگه‌یێنن به‌بێ ترس له چاوترساندن و هه‌راسانكردن و تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان رایگه‌یاندبوو: "جیاوازییه‌كی زۆر له مافی زیندانیانی سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه و پێویسته زیندانیانی هه‌ولێر و دهۆكیش وه‌ك زیندانیانی سلێمانی مافه‌كانیان پارێزراو بێت".
رۆژی 1-2-2023 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خه‌ڵاتی به‌رگری له مافی مرۆڤ به‌خشییه پارێزه‌ری گیراوانی بادینان و ساڵانه دوو كه‌س ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن و بۆ ئه‌مساڵیش له‌كۆی 600 سیڤی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان بوو، كه خه‌ڵاتی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ ( Human Rights Defenders Award ) پێبه‌خشرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

