یەکێتی پشتیوانی سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بادینان دەکات
کوردستان 03:24 PM - 2023-02-26
PUKMEDIA
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بادینان
لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، پێشوازی لە پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان کرد.
پێش
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦/٢/٢٠٢٣، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز
کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی د.
مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، پێشوازی کرد لە پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان.
لەمیانەی
پێشوازی کردنەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سوپاسی پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینانی
کرد، کە لە ماوەکانی رابردوودا خۆبەخشانە داکۆکیان لەو دەستگیرکراوانە کردووەو پاڵپشتی و
پشتیوانی خۆشی بۆ دەربڕین، تەئکیدی کردەوە کە پێویستە لەم دۆسیەیەدا دادپەروەرانە
مامەڵە بکرێت و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین پێشێل نەکرێن و بەزوویی کۆتایی بەم
دۆسیەیە بهێنرێت.
لە
کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەنووسان، سەروەری یاسا
و کارکردنی تیمە خۆبەخشەکانی پارێزەران لەپێناو خزمەتکردنی چین و توێژە جیاوازەکان
کراو هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە زەمینەی ئازادی رادەربڕین فراوانتر بکرێ و هیچ
کەس لەسەر بیروڕای جیاواز سزا نەدرێت.
به‌شدار حه‌سه‌ن: یه‌كێتی پشتیوانمان ده‌بێت
سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینانیش خۆشحــاڵی خۆی به ھاوكاری و پێشوازی گه‌رمی (ی.ن.ك) له تیمی پارێزه‌ران ده‌ربڕی.
له‌م باره‌یه‌وه به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان له میانەی به‌شداریكردنی له گه‌شتی ههواڵـــهكانی سه‌عات 5ـی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو تیمی پارێزه‌ران خۆشحاڵی خۆمانمان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازی و پشتیوانیه گه‌رمه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه ئه‌مڕۆ لێمان كرا‌و پێیان راگه‌یاندین كه یه‌كێتی وه‌كو پیشه‌ی به‌رده‌وامی پشتیوان و ھاوكاری رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان ده‌بێت".
به‌شدار حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ده‌سه‌ڵات له زۆنی زه‌رد به‌رگه‌ی ره‌خنه و وته‌ی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان ناگرێت، بۆیه له ئه‌نجامدا كاری ھه‌ڕه‌شه و رفاندن و تۆقاندنی و كپكردنی ده‌نگی ئازاد له‌و سنوره له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌رده‌وامی ھه‌یە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

