لوقمان وەردی: یەکێتی و کاک کۆسرەت نەبوایە ئاسان نەبوو حکومەتمان هەبێت
کوردستان 11:39 PM - 2023-02-27
پەڕەی لوقمان وەردی
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان لە وەڵامێکیدا بۆ پارتی و سایتە سێبەرەکانی سەبارەت بە تۆمەتەکانیان دەربارەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی رایدەگەیەنێت" پێویستە لە هەولێری پایتەخت پەیکەری زیڕی بۆ دروستبکرێت".
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی پانۆرامای کەناڵی کوردسات رایگەیاند:"مەدرەسەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری ئەم گەلەیە یەکێک لەوانەش کاک کۆسرەت-ە کە دەبێت گەلی کورد شانازی پێوەبکات".
"کاک کۆسرەت قارەمانی تۆمارکردنی داستانی سەری رەشە، لە راپەریندا خۆنەویست بووە و پاڵەوانی رزگارکردنی هەولێرە، ئەگەر کاک کۆسرەت و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبوایە، ئێستا ئاسان نەبوو لە هەولێری پایتەختەوە بە ئازادی داموودەزگا دەستورییەکانی حکومەتی هەرێم پێکبهێنین".لوقمان وەردی وایوت
وتیشی:"ئەو سایتە سێبەرانەی کە بەپارەی دزراوی نەوت ئیدارە دەدرێن و دەیانەوێت تۆمەت ببەخشنەوە بەرامبەر بەسەرکردەیەکی خۆشەویستی وەک کاک کۆسرەت، من پێم وایە جگە لە رووڕەشی و سەرشۆڕی وشەرمەزاری، هیچی تری دەستناکەوێت".
راشیگەیاند:"ئێمە بەهەموو شێوەیەک ئەم شێوازە سیاسەتە رەتدەکەینەوە و پێمان وایە دەبێت رەمزی سەرکردەیەکی خۆشەویستی وەک کاک کۆسرەت تەقدیر بکرێت و لەم هەولێری پایتەختە پەیکەری زێڕی بۆ دروستبکرێت، چونکە هەرێمی کوردستانە خاوەنی کاک کۆسرەتێکە کە هەموو تەمەنی خۆی لەپێناوی ئەم گەلەدا سەرفکردووە، هاوکات سەرەڕای خراپی باری تەندروستی، لەشەڕی داعشدا سەرکردایەتی تێکشکاندنی ئەو گروپە تیرۆریستییانەی دەکرد".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

