سەرۆک بافڵ و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا: لەگەڵ هەڵبژاردنی بێگەردین
کوردستان 08:04 PM - 2023-03-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ لۆرد تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ
کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆبوویەوە
و پێکەوە باسیان لە دواپێشهاتە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ
١ی ٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوون، تیشک خرایەسەر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم
و جەخت لە گرنگی چارەسەر کردنیان لەڕێی دیالۆگەوە کرایەوە.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستانەوە، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەدواین دەستپێشخەری-دا بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن کرد و وتی: نابێت بەهیچ بیانوویەک لەوە زیاتر هەڵبژاردن
دوابکەوێت و ئێمە ئامانجمان ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکرێت پاک و بێگەرد بێت و مافی
راستەقینەی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت.
سەرۆک بافڵ باسی لە پەیوەندییەکانی
نێوان هەرێم و بەغداد کرد و جەختی کردەوە کە؛ یەک رێگە هەیە بۆ بەدەستهێنانی مافی
هاوڵاتیان، ئەویش رێکەوتنی بنەڕەتییە لەبارەی گرفتە هەڵپەسێردراوەکان کە ماوەیەکی
زۆرە هاوڵاتیان بەگشتی باجی ئەو ناکۆکییە دەدەن.
لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکە
باس لە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە کرا، لەوبارەیەوە
سەرۆک بافڵ بەوەفدی میوانی وت؛ سوپاسی هەماهەنگیتان دەکەین کە هاوکارمان بوون بۆ
چاکسازی کردن و رێکخستنەوەی هێزەکانمان، ئێمە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە
کە ئاسانکاری بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوەکانی پرۆسەکە تاکو ببینە خاوەنی
هێزێکی تۆکمەتر و بەتواناتر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

