لوقمان وەردی: هاووڵاتیان نابێت باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن
کوردستان 08:50 PM - 2023-03-01
PUKMEDIA
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دا رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان بەهۆی ململانێێ
سیاسییەوە بە دۆخێکی نائارامدا تێدەپەڕێت و پێویستە پەرلەمانی کوردستان بە رۆڵی
خۆی هەڵبستێت و ناکرێ و نابێت هاووڵاتیانی چیتر باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن".
هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی نائارامدا تێدەپەڕێت
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە ١-٣-٢-٢٠٢٣، لە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاند: "بەداخەوە لەئێستادا هەرێمی
کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی ململانێی سیاسی بەدۆخێکی نائارامدا تێدەپەڕێت، بەهۆی
ئەم دۆخەشەوە ئەرکی هاووڵاتیان قورستر بووە، سەرباری دۆخی داراییان، دۆخی
ناسەقامگیری دەرونیشی هاتووەتە سەر.
"پەرلەمانی کوردستان وەک
تاکە مەرجەعی باڵای سیاسی و یاسایی خەڵکی کوردستان پێویستە بە رۆڵی ئیجابی و
مێژوویی خۆی هەستێت، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بە درێژایی مێژوو بەرگەی سەختی
ژیان و نەهامەتییەکانیان گرتووە، ناکرێ و نابێت چیتر باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن"،
لوقمان وەردی وای وت.
حکومەت هەنگاوی جدی بۆ چارەسەری دۆخی هاووڵاتیان بنێت
ئاماژەی بەوەشدا: "لەئێستادا
ئەرکی هاووڵاتیان قورستر بووە و پێویستە حکومەت هەنگاوی جدی بۆ چارەسەری دۆخی
ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بنێت چونکە دۆخەکە زیاتر لەوە بەرگە ناگرێت و ناکرێت
هاووڵاتیان لەوە زیاتر باجی میزاج و کێبڕکێی سیاسی ناشەریفانەی لایەنەکان بدەن".
"ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵە
پڕۆژە یاسای بودجە نەهاتووەتە پەرلەمان، دواخستنیشی لەوە زیاتر هیچ پاساوێک
هەڵناگرێت، بەهەرشێوەیەک بێت دەبێت پڕۆژە یاسای بودجە بێتە پەرلەمان بۆئەوەی
داهاتی کوردستان لەهەرکوێ بێت و سەرچاوەکەی هەرچی بێت لە یەک خەزێنە کۆبکرێتەوە و بەیەکسانی
بەسەر شار و شارۆچکەکاندا دابەش بکرێت"، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە
پەرلەمانی کوردستان وای وت.
دەبێت رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکرێت
وتیشی: "دەبێت رێککەوتن
لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکرێت، نابێت پرسی موچە بکرێتە بەشێک لە ناکۆکییەکان لەگەڵ
حکومەتی فیدراڵی، هەروەها دەمێکە کۆمەڵێک کێشەی بنەڕەتی رووبەڕووی خەڵکی کوردستان
بووەتەوە و پێویستە نوێنەرانی حکومەت بێنە پەرلەمان و بەهاوکاری فراکسیۆنەکان
چارەسەریان بکەین".
"ئەو نادادپەروەرییەی لەڕووی
دابەشکردنی داهات و خزمەتگوزاری دا هەیە کۆتایی پێبێت و حکومەت بە یەک چاو سەیری
هاووڵاتیان و ناوچەکانی کوردستان بکات و پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانیان بۆدابین
بکات"، لوقمان وەردی وادەڵێت.
جەخت لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەکرێتەوە
سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنیش وتی:
"وەک پرسێکی نیشتمانی جەخت لە دەستپێشخەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
دەکەینەوە و هەڵبژاردن پرسێکی نیشتمانی گرنگە، داواکارین بەشێوەی سازانی نیشتمانی سەرجەم
بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە لاببرێت و رێککەوتنێکی گشتگیر بهێنرێتە کایەوە بۆ
هەمواری یاسای هەڵبژاردن بەشێوەیک زەمانەتی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکات.
بە ناوی فراکسیۆنی سەوز داوای لە
سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان کرد: "بفەرموون بۆ داڕشتنی
پەیماننامەی کاری پیشەییمان، بۆئەوەی پەرلەمانتاران وەک نوێنەرانی گەل بەشدار نەبن
لە شەڕی میدیایی و قوڵکردنەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان، بەڵکو داکۆکیکاری سەرسەختی
ماف و داخوازییە رەواکانی هاووڵاتیان بن لەپێناو سەقامگیری و زەمینەسازی بۆ
هەڵبژاردن و رۆڵبینینی زیاتر و بەرپرسیارانە لە بەرامبەر ئەم دۆخە نالەبارە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

