یەکێتی و پێنج حزبی کوردستانی هەڵبژاردنێکی بێگەردیان دەوێت
کوردستان 03:27 PM - 2023-03-02
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی وەفدێکی یەکێتی و وەفدێکی هاوبەشی پێنج حزبی کوردستانی
بە
مەبەستی برەودانی زیاتر بە کاری پێکەوەیی و هاوخەباتی نێوان حزب و لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی
هەرێمی کوردستان دا، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندیە کوردستانیەکان، پێشوازییان لەوەفدێکی هاوبەشی پێنج حزبی کوردستانی کرد.
بە
مەبەستی برەودانی زیاتر بە کاری پێکەوەیی و هاوخەباتی نێوان حزب و لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی
هەرێمی کوردستاندا ، پێش نیوەڕۆی ئیمڕۆ هەڤاڵان
رزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەمین بابەشێخ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان و
سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندیە
کوردستانیەکان ،پێشوازییان لەوەفدێکی هاوبەشی
پێنج حزبی کوردستانی کرد کە پێکهاتبوون لە جەبار میرزا رۆستەمی سکرتێری پارتی نەتەوەیی کوردستان، بیرون عومەر
فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتمانی، ملکۆ فارس ( ملکۆ بازیانی) سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان،
عەبدولقادر حەمید( قادرشوانی ) سەرۆکی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان ، شێخ عەلی
سکرتێری بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستانى .
لەکۆبونەوەکەدا وەفدی پێنج حزبە
کوردستانیەکە تەئکیدیان لەوە کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و زەمینەسازی هەلبژاردنێکی بێگەرد کە پشت بەستوو بێت بە هەموارى یاسای
هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆن وپاککردنەوەی لیستی دەنگدەران ، گشت هەوڵ و تواناکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان زیاتر بە گەڕبخرێن وپەیوەندی دۆستانەی نێوان
لایەنە سیاسیەکان بەردەوام بێت بۆ یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، بۆ ئەو مەبەستانەپێشوازیان لە دەستپێشخەرییەکانی
یەکێتی کرد .
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا وەفدی میوان ئاماژەیان بەوەدا
لەگشت قۆناغەکانی کاری سیاسیاندا خۆیان بە هاوخەبات و پشتیوانی سیاسەتە راست و دروستەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زانیوە لە پرسە نیشتمانیەکاندا .
لەبەرامبەردا وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوهەڵوێستی پێنج حزبە کوردستانیەکەیان بەرز
نرخاند و تەئکیدیان لەوە کردەوە کە لەسۆنگەی بڕوابوون بەسیاسەتی چەپکە گوڵ لە پرۆسەی
سیاسی و حوکمڕانیدا لای یەکێتی سیاسەتێکی نەگۆڕە و هەمیشە پێداگری لەسەر دەکەن.
لەکۆتاییدا بڕیاردرا لە پێناو چارەسەرکردنی
ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
وراستکردنەوەی رێڕەویی حوکمڕانی و هاوبەشی لەبەڕێوەبردندا ئەم کۆبونەوانە بەردەوامی
هەبێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

