مەکتەبی سیاسی: یەکێتی خاوەندارێتی و پارێزگاری لە ئامانجەکانی راپەڕین دەکات
کوردستان 01:35 PM - 2023-03-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەكتەبی
سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە یادی راپەڕین دا راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
و رایدەگەیەنێت: "یەكێـتیی بەشانازییەكی زۆرەوە 32 ساڵە خاوەندارێتی رێبەرایەتی
كردنی راپەڕین و پارێزگاری كردن لە پەیام و ئامانجە پیرۆزەكانی دەكات".
دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی
سی
ودوو ساڵ بەسەر راپەڕینی گەلەكەمان دژی زوڵم و ستەمی دیكتاتۆری رژێمی بەعس تێپەڕدەبێت.
لە
دەروازەی راپەڕینەوە بۆ وێستگەكانی زەماوەندی سلێمانی و روخانی قەڵای ستەم لە هەولێری
دێرین و راماڵینی سوپای بەعس لە دهۆكی دەلال تا تاجی راپەڕینەكان لە نەورۆزی رزگاری
كەركوكدا، دەیان شار و شارۆچكەی كوردستان بە خوێنی دەیان شەهید و رەنجی دەیان هەزار
راپەڕیوی میللەتەكەمان ئازادكران.
یەكێـتیی
نیشتمانیی كوردستان بەشانازییەكی زۆرەوە 32 ساڵە خاوەندارێتی رێبەرایەتی كردنی راپەڕین
و پارێزگاری كردن لە پەیام و ئامانجە پیرۆزەكانی دەكات. بەهاوكاری هێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەكان
لە هەموو كایەكاندا خەباتی بێوچان دەكات بۆ گەشەپێدانی دەستكەوتەكانی ئازادی و دیموكراسی
و حوكمڕانییەكی ڕاست و دروست، بۆ ئەم مەبەستە پیرۆزەش قوربانی داوە و ئامادەی قوربانی زیاتریشە.
ئەمرۆ
(32) ساڵە نەوەكانی راپەڕین لە سایەی كوردستانی ئازاددا پێدەگەن و بەگیانی پەیامی
راپەڕین دژی ستەم و دیكتاتۆری چاویان لە ئایندەی گەش و ئاسۆیەكی شایانتری ژیان و
گوزەرانە.
ساڵ
لەدوای ساڵ نەوەیەكی تازە دێنە كۆڕی ژیانی سیاسیی و گشتییەوە و روانینی نوێیان بۆ كوردستان
و بۆ راستكردنەوەی ئەزموونی حوكمڕانی وڵاتەكەمان هەیە و هەقیشیانە بە نەفەسی رەخنەگرانە
و بە پەرۆشی پەیامی جارانی راپەڕینەوە ویست و ئیرادەی تازە لە خۆیان نیشان بدەن.
یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان بە گیانی هەمیشە زیندووی راپەڕین و بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی
32 ساڵەی ئازادی و دیموكراسیی رووی لە هەموو هێزە سیاسییەكانی وڵاتە بۆ ئاشتییەكی
سەربەرزانە و دادپەروەرانە، رووی لە كچان و كوڕانی كوردەوارییە تا پێكەوە خاوەندارێتی
لە پەیامی هەمیشە نوێبونەوەی راپەڕین بكەن و پێكەوە بەخەباتی دیموكراتی و مەدەنی و هەڵبژاردن ویستی
جیاكاری و مەیلی پاشەكشێ لە ئازادی و دیموكراسیی بەرپەرچبدەینەوە.
كە
ئەمە داخوازی رەوای كوردەواری سەدەی بیست و یەكە و پابەند بوون و رێزگرتنیشە لە خەباتی
دەیان ساڵەی گەلەكەمان و شەهیدە سەربەرزەكانی كاروانی دوورودرێژی شۆرش و راپەڕینەكانی.
پیرۆز
بێت یادی راپەڕین و نەمری بۆ شەهیدەسەر بەرزەكانی
پیرۆز
بێت لە كچان و كوڕانی كوردستانی ئەمرۆ كە خەباتی دیموكراسی و مەدەنییان بۆ ژیانێكی
شایستە و هیوا بەخش جوانترین دیاری بەهارییە.
مەكتەبی
سیاسی
یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

