کۆسرەت رەسوڵ: چیتر کورستان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی حزبی
کوردستان 05:36 PM - 2023-03-04
PUKMEDIA
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە یادی ٣٢ هەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستاندا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت: "پیرۆزبایی ئەم یادە لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم و سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدان دادەنوێنین, ئومێدەوارین لەئاست گەورەیی ئامانجەکانی راپەڕیندا بین و کوردانەو دڵسۆزانە خزمەتی گەلەکەی خۆمان بکەین".
پەیامی کۆسرەت رەسول لە ساڵیادی راپەڕین-دا
لە (٣٢)هەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی رژێمی بەعسی فاشیست لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە تا کەرکووکی سەری کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و ئومێدەوارین لەئاست گەورەیی ئامانجەکانی راپەڕیندا بین و کوردانەو دڵسۆزانە خزمەتی گەلەکەی خۆمان بکەین.
ئەوێ رۆژێ، لەوکاتەی رژێمی بەعس لەلووتکەی هێزی خۆیدا بوو، بە دەستپێشخەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێزە کوردستانییەکان لە بەرەی کوردستانی بەرنامەیەکی تۆکمەمان داناو بەهاوکاری و بەشداری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان ئازادکراو لە رژێمی بەعس پاککرایەوە.
ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی (٣٢) ساڵ بەسەر راپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان، بەداخەوە دۆخی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیارو مێژوویدا تێپەڕ دەبێت و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە ئاستی پێویستدا نییەو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چاویان لە خزمەتکردنی زیاترە، بۆیە ئەم یادە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم داوا لە هێزو لایەنە سیاسییەکان بکەم لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان و زاڵ بوون بەسەر کێشە و قەیرانەکان، لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و کێشەکان کۆتایی پێ بهێنن و چیتر کوردستان نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و هەموو لایەک هەوڵ بدەن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان، ئەو خەڵکەی لەرۆژگارە خۆش و ناخۆشەکاندا پشتیوانمان بوونە.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادە لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم و سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدان دادەنوێنین.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

