سەرۆک بافڵ لەیادی راپەڕیندا: یەکێتی بۆ هەموو کوردستانە
کوردستان 10:14 AM - 2023-03-05
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
کەرنەڤاڵی جەماوەری فراوان لە یادی ٣٢ ساڵەی راپەڕین
لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستان دا، لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری فراواندا یادی ٣٢ ساڵەی راپەڕین کرایەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 5-3-2023، لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستان دا، لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان یادی ئەو رۆژە مەزنە کرایەوە، لە رانیەی دەروازەی راپەڕینیش بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی و جەماوەرێکی بەرفراوان یادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان کرایەوە کە راپەڕین بووە دەروازەی راپەڕینی سەرتاسەری و هاوکات دانانی تاجە گوڵینەی رێز و وەفای هەریەک لە سەرۆک بافڵ و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.
واز لە زۆنی سەوز و زەرد بهێنن
لە کەرنەڤاڵەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، وتارێکی پێشکەشکرد و لەسەرەتادا رایگەیاند: "داوای لێبووردن دەکەم، یەکێتی رازی نییە لەم دۆخەی کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەهێز و بەتوانایە و باسی زۆنی سەوز و زەرد ناکەم واز لەو قسەیە بهێنن، چونکە یەکێتیی ساحێبی هەموو کوردستانە".
وتیشی: "هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین تا یەکڕیزی کوردستان بپارێزین، یەکێتی خاوەن و نوێنەری هەموو کوردستانە و بەڵێن بێت هەموو هەوڵێک بۆیەکڕیزی و یەکخستنی کوردستان بخەینەگەڕ".
ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی
سەرۆک بافڵ راشیگەیاند:" با ئەم یادە بکەینە دەرفەتێک بۆئەوەی دەستی ئاشتی بۆ هەموو هێزە کوردستانییەکان درێژ بکەین، کە بتوانێت میلەەتەکەمان ئاشت بکاتەوە و خزمەتی میللەتەکەمان بکات، ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمانەی دەوێت ئێمە دەستی ئاشتی بۆ درێژ دەکەین و ئێمە ئامادەین، ئەگەر ئەوەشتان ناوێت خۆتان زەرەر دەکەن ".
راشیگەیاند:"کوردستان هی ئێمەیە و بەیەکەوە سەوزی دەکەینەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

