خاتوو شاناز: خزمه‌تی زیاتری سلێمانی ده‌كه‌ین
کوردستان 12:39 PM - 2023-03-07
ئاژانسەکان
کردنەوەی دەروازه‌ی شه‌قامی مه‌وله‌وی
له‌ساڵیادی راپه‌ڕینی شاری سلێمانیدا مه‌ڵبه‌ندی (١) ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی، چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجامده‌دات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لهمهراسیمێكدا ده‌روازه‌ی شه‌قامی مه‌وله‌وی كه‌له‌سه‌ر ئه‌ركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نوێكرابوهوه له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه كرایه‌وه‌و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-یش رایده‌گه‌یه‌نێت:" ئومێدمان هه‌یه ده‌ستكه‌وتی زیاتری راپه‌ڕین به‌دی بهێنین و خزمه‌تی زیاتری سلێمانی بكه‌ین".
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق رایگه‌یاند:" نوێكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌قامی مه‌وله‌وی نیشانه‌ی ژیاننه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یه به‌تایبه‌ت له‌م رۆژه‌دا كه رۆژی راپه‌ڕینی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیه".
" ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ره‌تاو كۆتایی پرۆژه‌كانمان نابێت له‌پارێزگای سلێمانی و پرۆژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ئومێدمان هه‌یه ده‌ستكه‌وتی زیاتری راپه‌ڕین به‌دی بهێنێن و خزمه‌تی سلێمانی بكه‌ین و به‌گیان و رۆحمان پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین بكه‌ین" خاتوو شاناز وایوت.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی وته‌یه‌كی پێشكهشكردو رایگه‌یاند:" پێویسته سوپاسی خانمی یه‌كه‌می عیراق بكه‌ین كه‌له‌سه‌ر رێچكه‌ی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كه‌پاراستنی په‌روه‌رده‌و كلتور‌و ئابوورییه‌كی سه‌وزی كردووه‌ته ئه‌جێندای كاره‌كانی".
" ئه‌و ئابووریه چه‌ته‌گه‌رییه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره جه‌سته‌ی ئه‌م وڵاته‌ی شه‌كه‌ت كردووه بێزاری كردوین، ئه‌مڕۆ هه‌موومان له دەروازه‌ی شه‌قامی مه‌وله‌وین و له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا به‌شدارین له‌كردنه‌وه‌ی ده‌روازه نۆژهنكراوهكه". د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وایوت.
مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و جه‌زای سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (١) ی رێكخستنی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی حكومی و حزبی و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، ده‌روازه‌ی شه‌قامی مه‌وله‌وی دوای نوێكردنه‌وه كرایه‌وه.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی (١) ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری ٧ی ئازار له‌پاركی مه‌لیك مه‌حمود به‌ئاماده‌بوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق و جه‌زای سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (١) ی رێكخستنی سلێمانی داده‌نرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ باخچه‌یه‌ك له‌سلێمانی به‌ناوی (مفه‌وه‌ز كه‌مال شا) كه‌له‌كاتی راپه‌ڕیندا شه‌هید بووه ده‌كرێته‌وه، دواتر له سه‌عات ٣:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی راپه‌ڕینی سلێمانی له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پێشوازی له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌كرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

