ئەندامێکی سەرکردایەتی: هەمیشە یەکێتی داکۆکی لەپێگەی ژنان دەکات
کوردستان 09:39 AM - 2023-03-08
PUKMEDIA
8ی مارس
رۆژی جیهانی ژنان لە هەموو جیهان و لە کوردستانیش بەچەندین مەراسیمی جیاجیا یادی دەکرێتەوەو سەرکردایەتییەکی یەکێتیش دەڵێت: "هەموو کات سەرۆک مام جەلال جەختی لەرۆڵی ژنان دەکردەوەو هانی داوین بۆ ئەوەی ویستی زیاترمان هەبێت و تەنانەت رۆژێک لەرۆژان ژنێک ببێتە کەسی یەکەمی یەکێتی، یەکێتیش هەمیشە لەو سۆنگەیەوە لەژنان دەڕوانێت".
ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی مارسی 2023 لە دوو مەراسیمی جیادا مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکێتی ژنانی کوردستان لە رۆژی ژناندا چەند چالاکییەک ئەنجام دەدەن.
لەو بارەیەوە فریاڵ عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی
یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەشتی مارس رۆژێکە تێیدا هەموو جیهان سەرقاڵی یادکردنەوەی
رۆژی جیهانی ژنانە، تێدا ڕێز لەخەبات و مێژووی ژنان دەگیرێت، کەهەوڵ دەدەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان کەیەکسانی
و دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ ژنان لەروی ئیداری و سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی".
"ئێمەی ژنان لەهەرێمی کوردستان هەنگاوی
باشمان بڕیوە، توانیومانە لەکایەکاندا رۆڵ ببینین، بەڵام هێشتا خەبات بەردەوامە، ژنان
توانیویانە کاریگەرییان هەبێت، بەتایبەت بەدەرکردنی پرۆژە یاسای باری کەسێتی و
شارستانی و چەندین یاسای تر لەبەرژەوەندی ژنان، لەم رۆژەدا دەنگمان و هەموو هێز و
تواناکانمان یەک دەخەین و هەتا بتوانین زیاتر هەوڵی دابینکردنی مافەکانی ژنان بدەین"،
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی وادەڵێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی سیاسی
نوێخواز هەمیشە باوەڕی بە مافەکان هەیە و هەر بۆیە هەلی بۆ ژنان رەخساندوە کەلە
کایەکاندا رۆڵیان هەبێت و لەپەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیشدا داکۆکی لە مافی ژنان دەکات و
رێژەی 25٪ی بۆ ژنان داناوە لە تەواوی ئۆرگانەکان و پیادەشی دەکات
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت:
" بۆ حزبێکی وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە لەگەڵ ئازادی و یەکسانی
و دادپەروەری بوەو لەگەڵ ئەوەیە ژنان پێگەی خۆیان هەبێت، هەموو کات سەرۆک مام جەلال
جەختی لەرۆڵی ژنان دەکردەوەو هانی داوین بۆ ئەوەی خواستی زیاترمان هەبێت و تەنانەت رۆژێک لەرۆژان ژنێک ببێتە کەسی یەکەمی
یەکێتی، بۆیە لەو روانگەیەوە هەمیشە لەهەوڵداین و داکۆکی لەمافی ژنان دەکەین".
"ئەمڕۆ 8ی مارس بەو بۆنەیەوە بەشی ژنانی ڕێکخراوە دیموکراتەکان مەراسیمێک بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدات و مارشی ژنان لەو مەراسیمە دەوترێتەوە کەشیعاری سەرجەم ژنانە، چەندین بابەتی گرنگی تر پێشکەش دەکرێت و گروپی کیژانی سلێمانی مەراسیمێکی جوان بەڕێوە دەبەن"، فریاڵ عەبدوڵڵا وایوت.
لەمەراسیمێکدا لەتەلاری تەوار سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ یەکێتی ژنانی کوردستان بە دروشمی هێزی ژن لەیەکبوندایە مەراسیمێک سازدەکات و چەند نمایشێکی هونەری بەو بۆنەیەوە پێشکەش دەکرێت.
هاوکات مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی بەرزراگرتنی رۆژی ژنان و جلی کوری مەراسیمێک ساز دەکات لە هۆڵی تەوار، لەسەعات 3 و 30 دەقیقەی عەسر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

