خاتوو گه‌لاوێژ بۆ ژنان: ئه‌ركی ئه‌مڕۆتان قورس و زه‌حمه‌ته
کوردستان 01:49 PM - 2023-03-08
PUKMEDIA
8ی مارس
خاتوو گه‌لاوێژ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه په‌یامێك بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" ژنی كورد له خه‌باتی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا شانبه‌شانی پیاوان له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی به‌هابه‌رزه‌كانی كورده‌واریدا بووه".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی..
به‌بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م ژنانی جیهان به‌گشتی و ژنانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م و به‌تایبه‌تتریش دایك و هاوسه‌ر و كچانی شه‌هیدانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌م.
ئه‌م ڕۆژه سه‌لماندنی ئه‌و جهقیقهتهیه كه ژنان سه‌نگ و قورسایی و ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه و هه‌یه و ده‌بێت له پێشخستنی ژیان و په‌ره‌پێدانی هه‌موو كایه و بواره‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئه‌وه خه‌باتی ژنان بوو كه ئه‌م ڕۆژه‌ی كرده بۆنه‌یه‌كی جیهانی و ساڵانه‌یش ژنانی كورد به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه یادی ده‌كه‌نه‌وه.
ژنانی كورد هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌و ئه‌مه‌ی ئێستایش درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ڕۆڵ و پێشڕهوایهتییهیه كه داپیره مه‌زنه‌كانمان گێڕاویانه و ناویان به پیتی زێڕین له مێژووماندا تۆماركراوه.
ژنی كورد له خه‌باتی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا شانبه‌شانی پیاوان له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی به‌هابه‌رزه‌كانی كورده‌واریدا بووه و به چه‌ك و بیر و په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن تێكۆشاوه.
ژماره‌ی ئه‌و ژنه تێكۆشه‌رانه كه‌م نین كه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیدا خوێنی گه‌شیان ڕژاوه و بووه‌ته گوڵاڵه‌سووره‌ی نیشتیمانه‌كه‌مان بۆیه له‌مڕۆژه‌دا پێش هه‌موو كه‌س ده‌ستی گه‌وره‌یی و میهره‌بانیی بۆ ئه‌وان به سنگه‌وه ده‌گرین.
ئێستا خه‌باتی ژنان به‌تایبه‌ت له‌م به‌شه‌ی نیشتیمان‌دا گۆڕاوه بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئه‌ركی ئیداری و پێشخستنی به‌ها به‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردهواری كه چاكی مه‌ردانه‌یان لێكردووه به‌لادا و هیچ بوارێكی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و ئیداری و په‌روه‌رده‌یی و حكومیی نابینین كه ده‌یان و سه‌دان ژنی ڕووسووری كورد گه‌وره‌یی خۆیی تێدا نه‌سه‌لماندبێت.
ئێوه كچان و ژنانی میهره‌بان و ڕووسوور و سه‌نگین و سه‌لاری كۆمه‌ڵی كوردهواری، ئه‌ركی ئه‌مڕۆتان یه‌كجار قورس و زه‌حمه‌ته، به‌ڵام دڵنیاین شانی به‌شكۆی ئێوه‌و خۆڕاگریی و دڵنه‌رمی و سۆز و وه‌فاداریتان هه‌موو ئهركێكتان به‌لاوه ئاسان ده‌كات و سه‌ربه‌رزانه هه‌ر یه‌كه‌تان له بواری خۆیدا درێژه به خه‌باتی ژنانه‌ی خۆتان ده‌ده‌ن.
سڵاو بۆ ته‌واره شه‌هیده‌كان.. سڵاو بۆ ئه‌و دایكه میهره‌بانانه‌ی كچ و كوڕی خۆیان به بیری پێشكه‌وتووخوازیی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن.. سڵاو بۆ ژنانی جیهان.
گه‌لاوێژ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

