یەكێتی و پارتی: بۆ هەڵبژاردن بۆچوونی لایەن و پێكهاتەكان وەردەگرین
کوردستان 03:49 PM - 2023-03-08
PUKMEDIA
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی
پاش زیاتر لە چوار سەعات كۆبوونەوە لەنێوان دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەكە كە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردن و كورسی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات.
لەدوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ساز كرد و زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "هەردوولامان هاوڕابووین كە پێویستە یاسایەكی باش بۆ هەڵبژاردنەكان ئامادە بكەین كە خزمەت بەسەرجەم حزب و لایەن و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بگەیەنێت".
"ئەو پرسانەی لە كۆبوونەوەی رابردوودا بەكراوەیی مابوونەوە لەم كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی جددیان لەبارەوە كرا و هەوڵمانداوە كەموكوڕی و كێشە و گرفتەكان چارەسەر بكەین" زیاد جەبار وادەڵێت.
لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە بۆچوونی پێكهاتەكان وەردەگیرێت
لەبارەی كورسی پێكهاتەكان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "بڕیارمانداوە بۆچوونی پێكهاتەكان لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكان وەربگرین، بێگومان لە هەمان كاتدا لەگەڵ لایەنەكانی دیكەشدا لەسەر یاسای هەڵبژاردن كۆدەبینەوە و بۆچوونەكانیان وەردەگرین".
هەر لە كۆنگرەكەدا زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "بابەتێكی ئەوتۆ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە لەنێوان یەكێتی و پارتیدا نەماوە و خاڵە هاوبەشەكانمان زۆر لە خاڵە ناكۆكییەكانمان زیاترە".
لە كاتی دیاریكراودا هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت
"لەبارەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنەوە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولاماندا هەبووە و میكانیزمێك بۆ ئەو بابەتە دەدۆزرێتەوە، ئەو پرسانەشی كە لەهەردوو كۆبوونەوەكەدا بڕیاریان لەسەر دراوە دەكەونە بواری جێبەجێ كردنەوە تا بتوانین لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدەین" زانا مەلا خالید وادەڵێت.
پێشتر رۆژی 28-2-2022 دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەولێر لەبارەی هەڵبژاردنەوە كۆبوونەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە دوای دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ، ئەمە بۆ دووەمجارە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆببنەوە، لەكۆبوونەوەی یەكەمیاندا لەسەر چوار خاڵ رێككەوتن كە خۆی لەهەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەچوار بازنەیی، داتای حكومەتی فیدراڵ بۆ بازنەكانی هەڵبژاردن بەكاربهێنرێت، هەڵبژاردن نیوە بە لیستی كراوە، نیوە بە لیستی داخراو ئەنجام بدرێت، ژمارەی كورسی بازنەكان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عیراق بێت، دەبینێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

